کاروان یاروەیس: جێبەجێنەکردنی تەوتین کێشەی مووچەی قوڵترکردوەتەوە
کوردستان 05:09 PM - 2024-12-09
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: "رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێم و جێبەجێنەکردنی تەوتین کێشەی مووچە قوڵتردەکاتەوە"، هاوکات رونکردنەوەیەکیش لەبارەی بەرەو کۆتایی هاتنی کارەکانی تەوتینی مووچەی هەرێم بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "چاودێری دارایی عیراق مەبەستیان هەژماری منە نەک تەوتینی مووچە و میدیاکانی کوردستان کەوتونەتە هەڵەوە، دەبێت حکومەتی فیدراڵ بڕیاری راشكاوی خۆی بۆ تەوتین بدات".
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "چارەسەرنەکردنی کێشەی رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەکردنی تەوتین، وا دەکەن کێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە، رەنگە تا ڕادەی راوەستاندنی تەمویلی مووچەش بڕوات، لەسەر حکومەتی هەرێمە بە داهاتی نانەوتی و نەوتی فرۆشراو کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوەو بەرپرسیاری یەکەمی کیشەی مووچەخۆران، حکومەتی هەرێم و بەغدایە".
"وەک فراکسیۆنی یەکێتی سوورین لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای 150 پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانیەکانمان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کردووە"، کاروان یاروەیس وای وت.
لەلایەکی تریشەوە دەڵێت: "قسەکانی چاودێری دارایی فیدراڵ کە گوایە (٨٠٪) کارەکانی تەوتینی مووچەی هەرێم تەواوبووە، لەمیدیاکانی کوردستان بەهەڵە لێکدرایەوە، ئەوان مەبەستیان (هەژماری من)ە نەک تەوتینی راستەقینە، چونکە هێشتا نە حکومەتی فیدراڵ بڕیاری یەکجارەکی داوەو نە حکومەتی هەرێمیش دەستبەرداری «هەژماری من» بووەو نەهیچ لقێکی بانکە فیدراڵییەکان لە شارەکانی هەرێم کراوەتەوە، دەشبێت حکومەتی فیدراڵ بڕیاری راشکاو و روونی خۆی بدات لەبارەی تەوتینەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

