چوار کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر دەکرێن
عیراق 05:32 PM - 2025-01-04
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق
بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، ٤ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیردەکەن، کە بە ماددەی ٤ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرابوون.
ئەمڕۆ شەممە ٤-١-٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا، کە وێنەیەکی بە PUKMEDIA گەیشتووە ڕایگەیاند :” لەئەنجامی هەماهەنگی ئەمنی نێوان شانەی دژە تیرۆر لەدەزگای ئاسایشی نیشتمانیی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، توانییان ٤ تیرۆریستی داواکراو بەپێی ماددەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیربکەن".
"لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە تیرۆریستییەکان بە ناسنامەی ساختەوە هاتوچۆیان کردووە و دوو کەسیان لە شوێنێکدا وەک تەکنیککار کاریان کردووە، کە بە (دەسەڵاتی گەشەپێدان و پیشەسازی سەربازی) ناسراوە و سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن لە پارێزگای ئەنبار" لە راگەیەندراوەکە وادەڵێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە دوو تۆمەتبارەکەی دیکە لە نەینەوا و دیجلەن و بەشدارییان لە هێرشە تیرۆریستییە راستەوخۆکاندا دژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی بێتاوان کردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

