عەممار حەکیم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات
کوردستان 07:58 PM - 2025-01-07
تایبەت
عەممار حەکیم لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
سەید عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال کرد و لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەت و د . محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرا و رایگەیاند:"شانازی بە هەڵوێستەکانی سەرۆک مام جەلالەوە دەکەین".
لەو سەردانەدا عەممار حەکیم پاش ئەوەی تاجەگوڵینەی رێزوەفای لە سەر مەزاری مام دانا لە دەفتەرى یاداشتەکاندا بە شکۆوە ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد لە ناوچەکەو عیراق و هەرێم و رایگەیاند:"ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە بۆ بیرخستنەوەی هەڵوێستە زیندووەکانی سەرۆک مام جەلالە لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانی سیستمی دیموکراتیی نوێ کە مام هێمایەکى گەرەی یەکگرتوویی نیشتمانییەو شانازى پێوەدەکەین ئەم ساتەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
سەماحەتی سەید عەممار حەکیم لە دەفتەرى یاداشتەکانى مەزارى مام جەلال دەنوسێت: "هەرکاتێک سەردانى پارێزگاى سلێمانى دەکەین، راهاتووین سەردانى مام جەلال بکەین بە زیندوویى یاخود مەزارەکەى" هەروەک لەبارەی سەردانی مەزارەکەوە دەنوسێت:" ئەوەش وەکو رێزلێنانى بەرز و گەورەمان بۆ ئەو سەرکردە نیشتمانییە کوردییە عێراقییە، وەکو بیرخستنەوەیەک بۆ هەڵوێستە زیندووەکانى لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانى سیستمى دیموکراتیى نوێ، هێمایەکى یەکگرتوویى نیشتمانیى گەورەیە و شانازى پێوەدەکەین"
سەرۆک رەوتی حیکمە لەیاداشتەکەدا نوسی:" ئەوەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیاندا و برایانى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان".
هاوکات لەمیانی سەردانەکەیدا عەممار حەکیم لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال رایگەیاند:"راهاتبووین بەوەی هەرکاتێک بێینە پارێزگاى سلێمانی، سەردانى سەرۆک مام جەلال بکەین کاتێک کە زیندوو بوو، ئێستاش سەردانی مەزارەکەى پاش کۆچی دوایی، ئەوەش بۆ دەربڕینی پێزانینی بەرزو گەورەمان بۆ ئەو سەرکردە نیشتمانییە کوردییە عیراقییە و بیرخستنەوەی هەڵوێستە زیندووەکانى لە بەرەنگاربوونەوەى دیکتاتۆریەت و بنیادنانى سیستمى دیموکراتیی نوێ".
هاوکای ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆک مام جەلال سیمبولی یەکڕیزیی نیشتمانیی و کەسایەتییەکی نیشتمانی گەورە بوو، کە شانازى پێوەدەکەین، ئەم سەردانەش دەرفەتێکە بۆ بیرخستنەوەى پەیوەندییە مێژووییەکانمان لەگەڵ بەڕێزیان و برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

