عەممار حەکیم: پێویستە نوێنەران بەزوویی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدەن
کوردستان 10:36 AM - 2025-01-08
نوسینگەی رۆژنامەوانی عەممار حەکیم
سەردانی عەممار حەکیم بۆ پارێزگای هەڵەبجە
ئەمڕۆ سەید عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە سەردانی
پارێزگای هەڵەبجەی کردو لەلایەن لێپرسراوانی پارێزگاکەوە پێشوازی لێکرا و دواتریش
سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی کرد و تاجگوڵینەوەی رێز و وەفای لەسەر گڵکۆی شەهیدان
دانا و رایگەیاند:" سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ هاوسۆزبوونە لەگەڵیان
دووپاتکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانی نێوان گەلانی عیراق-ە ".
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:" ئەو
تاوانەی بەرامبەر هەڵەبجە ئەنجامدرا، دەستدرێژی بوو بۆسەر مرۆڤایەتی، کە بەهۆیەوە هەڵەبجە
بە جیهان ناسێندرا".
"تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە تاکو ئێستا بە قەبارەی
خۆی لەسەر ئاستی جیهان نەناسێندراوە، بۆیە داوا لە خەڵکی هەڵەبجە دەکەم ئەم تاوانە
بە ئاستی خۆی بەجیهان بناسێنن"، عەممار حەکیم لەکۆنگرەکەدا وایوت.
هەر لە کۆنگرەکەدا عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد:"
سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ هاوسۆزبوونە لەگەڵیان، هاوکات پەیامی ئاشتی و
پێکەوە ژیانی نێوان گەلانی عیراق دووپاتدەکەینەوە و داوا لەئەنجومەنی نوێنەران
دەکەین بەزوویی دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، کە بۆ پارێزگاکە زۆر
بەسوودە و بودجەی زیاتری بۆ دابیندەکات و وەک وەفایەکە بۆ خەڵکەکەی، هاوکات
پارێزگاکە پێویستی بە خزمەتگوزاریی تەندروستی و سەنتەریی ژینگەیی هەیە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

