ئاسایش نیو کیلۆ هۆشبەر لە تاوڵەدا دەدۆزێتەوە
کوردستان 08:51 PM - 2025-01-14
PUKMEDIA
چالاکیەکەی ئاسایش
پلانی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر کە لە ناو یاری تاوڵەدا شاردرابۆوە ئاشکراکرا و بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش رایدەگەیەنێت:" دوو تۆمەتباری بازرگانیش دەستگیر کراون".
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، دوو رۆژ لەمەوبەر 12ی 1 لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، پلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاری تاوڵە ) ئاشکرا کرا، دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیر کراون".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەدا لەم چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی، دەست بەسەر بڕی زیاتر لە نیو کلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاک) دا گیراوە، ماددەکە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێم".
بەپێی زانیاری راگەیەندراوەکە هەوڵدراوە کە تلیاکەکە بنێردرێت بۆ ئوسترالیا و دواتر رەوانەی بەریتانیا بکرێت و تۆمەتبارەکانیش بەماددەی (٢٥) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

