ئەنجومەنی نوێنەران بۆ داواکارییەکانی کورد و سونە و شیعە کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:52 AM - 2025-01-21
PUKMEDIA
بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ 21ـی1ـی2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر چوار پرۆژە یاسای گرنگ و چەند یاسایەکی دیکە بدات، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:" دوو پرۆژە یاسایان بۆ کورد گرنگن".
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند:" لە دانیشتنی ئەمڕۆدا چوار پڕۆژە یاسای گرنگ خراوەتە ناو کارنامەی دانیشتنی پەرلەمان و دووان لە پڕۆژە یاساکان بۆ كورد گرنگن، كە بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەری و هەموواری یاسای بودجەی گشتی عیراق كە یەکێک لە بڕگەکانی یاساکە تایبەتە بە پرسی نەوت لەنێوان هەرێم و بەغدا".
"دەرکردنی لێبوردنی گشتی بۆ زیاتر لە (٢٠) هەزار بەندكراو، ئەم پڕۆژە یاسایەش پێكهاتەی سوننە خاوەنداریێتی دەكات،باری كەسیی ئەم پڕۆژەیەش پێشنیاری شیعەیە كە ڕێگە دەدرێت بە مارەیی كچانی خوار ١٨ ساڵ و بەدیاریكراوی لە ٩ساڵیەوە بەیاسایی دەكرێت"، غەریب ئەحمەد وایوت.
هاوکات لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی نوێنەران چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە تاووتوێدەکات، کە بریتین لە (هاوتاکردنی بڕوانامە، تەندروستی دەروونی، خوێندن لە زانکۆ ئەهلییەکان،سەندیکای وەرزشەوانان).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

