سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: پشتیوانی بودجە پەسندکراوەکەی حکومەتی عیراق دەکەین
کوردستان 01:27 PM - 2025-01-29
PUKMEDIA
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانی لەهەموارکردنەوەی دەقی پرۆژە
یاسای بودجە دەکات بەتایبەت ئەو پرۆژەیەی، کەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە
نێردراوەتە ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت:" بەهەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستان داهاتی گشتی عیراق زیاد دەکات و بەشێک لەکێشەکان چارەسەر
دەبن".
هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق یەکدەنگن بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەتایبەت ئەو
ماددەیەی کە پەیوەندی بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمەوە هەیە".
" وەک فراکسیۆنی یەکێتی پشتیوانی لە هەمواری پرۆژە
یاسای بودجە دەکەین، بەتایبەت ئەو پرۆژە یاسایەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی
عیراقەوە پەسندکراوە و نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، هاوکات ئێمە لەگەڵ دەقی
ئەو پرۆژەیەین کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە و هەر دەستکارییەکی پرۆژە یاساکە
کرابێت لەدوای پەسندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەگەڵیدا نین "،
هەرێم کەمال ئاغا وایوت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد:"بەهەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان داهاتی گشتی عیراق زیاد دەکات، هاوکات بە هەناردەکردنی لەڕێگەی
سۆمۆشەوە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم بەیاسایی دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕاندەکرێت
هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێک لەکێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر
بکات".
رۆژی ١٩-١-٢٠٢٥ لیژنەی
دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەکۆبوونەوەیەکدا دەنگیدا بە
پرۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە ( مادەی دوانزە/ دووەم/ ج) تایبەت بە
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەپێی هەموارەکە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت
وەک سلفە دەدرێتە هەرێم بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە تا ئەوکاتەی
کۆمپانیایەکی پسپۆر (کە لەماوەی 60 رۆژدا دەستنیشاندەکرێت بە رێکەوتنی نێوان هەرێم
و بەغدا) خەملاندنێکی دادپەروەرانە بۆ تێچووی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بکات.
بەپێی یاسای
بودجەی فیدڕاڵی، پێویستە هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی
کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی وڵاتان بکات، نەوتەکەی هەرێم لەرێگەی وەزارەتی نەوتی
فیدڕاڵەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاربهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

