یادێك بۆ هەردوو فەرماندە داعش بەزێنەكە
کوردستان 08:55 AM - 2025-01-30
PUKMEDIA
لیوا حسێن مەنسور و لیوا شێرکۆ شوانی
10 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ساڵیادی شەهیدبوونی هەردوو فەرماندە و هەڵۆ بەرزەفڕەكەی كەركوك لیوا شێركۆ فاتیح شوانی و لیوا حسێن مەنسوردا، كە لەپێناو پارێزگاركردن لەخاكی پیرۆزی كوردستان لەگەڵ پۆلێك شەهیدی دیكە بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كران.
فەرماندە و هەڵۆ بەرزەفڕەكەی كەركوك لیوا شێركۆ فاتیح شوانی فەرماندەی لیوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە، بەرەبەیانی رۆژی 30-1-2015 لەپێناو پارێزگاریكردن لەخاكی پیرۆزی كوردستان لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی تریدا بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كران.
لیوا حسێن مەنسور فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگەبوو یەكێك بوو لە ئەفسەرە قارەمانەكانی دەستەی هێرش بردن بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەڵام لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا دا لە بەرەبەیانی رۆژی 31-1-2015 شەهیدبوو خوێنی خۆی بەخشییە ئازادی كوردستان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی زیاتر لە 26 هەزار شەهیدە و لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستانیش، چەندین سەركردەی قارەمانی كردووەتە قوربانی، هەر بۆیە بە حزبی شەهیدان ناسراوە و هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان هەر رۆژی شەهیدانە، چونكە هیچ رۆژێك تێپەڕ نابێت، كە هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێ رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر، بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاریی یان نەدابێت، هیچ گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك، ئەشكەوتێك، پێدەشتێكی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە قارەمانە نەمرەكانی یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت، هیچ گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی شارەكانی ئەم وڵاتە نەماوە قارەمانەكانی یەكێتی دەیانجار بە خوێنی خۆیان ئاویان نەدابێت، هیچ زیندانێكی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو نەمابوو نیشتمانپەروەرەكانی یەكێتی لەبەردەم پەتی سێدارە پەیامی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) یان بە گوێچكەی جەلادەكانی ئەو سەردەمە نەگەیاندبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

