ئاسایش بكوژی مامۆستاكەی چەمچەماڵ دەستگیر دەكات
هەواڵ 09:56 PM - 2025-02-03
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
دەزگای ئاسایش بكوژی مامۆستاكەی چەمچەماڵی راگەیاندو ئاماژە بەوەشدەكات، بكوژ دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو پێشینەی تاوانی هەیە.
لەراگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "لەمیانەی بەدواداچوون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەكی و كۆكردنەوەی زانیاری و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی بكوژی مامۆستا( ل.ا.ح)سەرجەم رێكارە پێویستەكان گیرانە بەرو توانرا لەلایەن ب.ئاسایشی بازگەكان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیر بكات و رووبەڕوی یاسای بكاتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەئەنجامی لێكۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لێكۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە بەردەوامە".
ئاماژە بەوەشدراوە: "تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیەو ماوەی پێنج ساڵ بەماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چوونە ناو گروپی تیرۆریستی د*ا*ع*ش و كاركردن لەگەڵیاندا سزادراوە" .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

