ئاسایش دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی رادەگەیەنێت
کوردستان 12:52 PM - 2025-02-07
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
ئاسایش تۆمەتباری رووداوەكەی ڕێگای پێنجوێن-سلێمانیی دەستگیركردو رایگەیاند: "لەڕووداوەكەدا شۆفێرێك گیانیلەدەستداوەو هۆكاری ڕووداوەكەش بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێوە بووە".
لەڕاگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كەكۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیەندراوە: "دوای ئەوەی شەوی ٢٠٢٥/٢/٥ رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێك لەسەر ڕێگای سلێمانی_پێنجوێن بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و برینداربوونی یەكێك لە سەرنشینانی، دەستبەجێ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیكرد بە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر هۆكاری ڕووداوەكەو سەرئەنجام دەركەوت بە دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لەناحیەی ناڵپارێز، كەیەكێك لەشۆفێرەكان بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەكات و دواتر شوێنی دەكەوێت و دەبێتە هۆی وەرگەڕانی و گیان لەدەستدانی شۆفێرەكەو برینداربوونی یەكێك لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەكە هەڵهات".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە كرا و تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستنیشانكرا، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش كرد و ڕووبەڕوی یاسا كرایەوە، لە ئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكەی بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

