لەدێگەڵە 31 کەناڵ و رۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت
کوردستان 09:40 AM - 2025-02-10
ئاژانسەکان
هێرشکردنە سەر مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی
مامۆستا و
فەرمانبەران کە لەسلێمانییەوە بەنیازی گەیاندنی داواکاری و ناڕەزایەتییەکانیان بۆ
هەولێر بەڕێوەبوون، لەبازگەی دێگەڵە ریگەیان پێنەدراو بە گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن
بڵاوەیان پێکرا و پێشێلکاریش بەرامبەر بە 31 دامەزراوەی میدیایی و رۆژنامەنووسان کرا، لێپرسراوی رێكخراوی پهیامنێران بۆ
ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنووسان-یش دەڵێت:" تەنیا لە یەک رۆژدا لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە 22رۆژنامەنووس و 9 دەزگای
میدیایی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە، هەربۆیە داوا لە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە سیاسییەکان
دەکەین رۆژنامەنووسان لە ململانێکان بهێننە دەرەوە و پێشێلکارییان بەرامبەر نەکەن،
لێگەڕێن رۆژنامەنووسان ئازادانە رووماڵی خۆیان بکەن
هۆزان قادر
لێپرسراوی رێكخراوی پهیامنێران بۆ ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنووسان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەکاتی ناڕەزایەتی
دەربڕینی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازای لەچەند ناوچەیەکی پارێزگای هەولێر بەتایبەت
لەبەردەم بازگەی دێگەڵە پێشێلکاری جۆراوجۆر بەرامبەر دەزگای میدیایی و رۆژنامەنووسان
ئەنجامدراون، کە سەرجەمیان جێی نیگەرانیمانن".
"داوا لە هێزە
ئەمنییەکان و لایەنە سیاسییەکان دەکەین رۆژنامەنووسان لە ململانێکان بهێننە دەرەوە
و پێشێلکارییان بەرامبەر نەکەن، لێگەڕێن رۆژنامەنووسان ئازادانە رووماڵی خۆیان بکەن"،
هۆزان قادر وایوت.
هاوکات سەبارەت
بە ئاماری ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و دەزگا میدیاییەکان کراون لێپرسراوی
رێكخراوی پهیامنێران بۆ ماف و گهشهپێدانی رۆژنامهنووسان ئاماژەی
بەوەکرد:"لەخۆپیشاندانەکەی دوێنێی هەولێردا پێشێلکاری بەرامبەر 9 دەزگایی میدیایی
و 22رۆژنامەنووس کە 9 رۆژنامەنووسیان بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە
تەندروستیان تێکچوو، هاوکات هێزێکی ئەمنی بەئۆتۆمبێل و جلی مەدەنی
بەناوی ئاساییشەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی کەناڵی knn لە هەولێر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی رۆژنامەوانیی
و مۆبایل و پێداویستییە کەسیەکانیاندا گرتووە، هەروەها 4تیمی دەزگای راگەیاندن لەلایەن هێزە ئەمنیەکان
رێگریان لێکرا بگەرێنەوە شاری هەولێر و تیمی
دەزگای میدیایی پۆڵەتیک پرێسیش لەکاتی وەرگرتنی لێدوان لە چالاکوانێک لەلایەن ئاساییشەوە
دەست بەسەرکراون و تائێستا ئازاد نەکراون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

