بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: میدیای ئەودیو دێگەڵە توشی هیستریا بووە
ی ن ک 05:19 PM - 2025-02-10
PUKMEDIA
بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
میدیای ئەودیو دێگەڵە توشی هیستریا بووە و لە یەك كاتدا پەلاماری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم و سەرۆككۆمار دەدەن.
پەلامارەكە بۆ سەر یەكێتی لەبەرئەوەیە گوایە یەكێتی لەپشت خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایانە، واتە پشتگیری لە داواكاری مامۆستایان و مووچەخۆرانی هەرێم دەكات بەڵێ یەكێتی نەك هەر پشتگیری لە داواكارییە رەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات، بەڵكو پرسی چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەمیشە پرسی سەرەكی و كارنامە و ئەجێندای سەردانەكانی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد و ئەنجامدانی كۆبوونەوە بووە لەگەڵ بەرپرسە حكومی و حزبییەكانی بەغدا و خاڵێكی سەرەكی بەرنامەی یەكێتی بووە لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەمیشەش سورە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پرسە و هەموو رێكارێكی سیاسی، ئیداری، یاسایی گرتووەتەبەر بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، بەڵام ئەوەی كە جێگای هەڵوەستە لەسەركردنە ئەوەیە كە دەیانەوێ بە یەك تیری ژەهراوی یەكێتيی نیشتمانيی كوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەران بە ئامانج بگرن، گوایە لەژێر خێمەی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی (پ*ە*ك*ە*ك*ە)ی لێیە، هەروەها ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی كە هەوڵیانداوە بچنە هەولێر بەشێكیان (pkk) بوون و دەیانەوێ ئارامی شارەكە تێكبدەن و مەترسی لەسەر هەولێر دروست بكەن.
ئەم پەیامە چەواشەكارییە هەرچەندە هیچ كەسێك بڕوایان پێ ناكات، چونكە لەلایەكەوە بە هەزاران هاووڵاتی و كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیر و مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێم سەردانی خێمەی مانگرتووانیان كردوە و لەبەرچاوی میدیا رۆژانە لەژێر خێمە قسە دەكەن و كەسانی دیاری شاری سلێمانین.
هەروەها جەماوەری پارێزگای هەولێریش بڕوا بەو چەواشەكارییانە ناكەن كە كادرانی پەكەكە پێویست بێت لە سلێمانیەوە بچنە پارێزگای هەولێر و ئارامی و ئاسایشی ئەو شارە تێكبدەن، چونكە هێزەكانی (پەكەكە) لە سنوری قەزاكانی مێرگەسور، سیدەكان، سۆران، چۆمان، رەواندوز بنكە و بارەگایان هەیە، واتە لە سنوری (5) قەزای پارێزگای هەولێر ( pkk ) هەیە و ئیتر بۆچی دەستی تۆمەت بۆ سلێمانی درێژ دەكەن، بەڵام دەیانەوێ ئەو تۆمەتانە بكەن بە بیانوو بۆ ئەوەی رێگری لە خۆپیشاندان بگرن و گووشار لەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دروست بكەن.
ئەوەی لە هەمووی سەیرترە، هێرشكردنە سەر سەرۆككۆماری عيراق، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەڕێز د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عيراق بەڕەسمی پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەربڕیوە و بۆ ئەو مەبەستە سكاڵای یاسایی لە دادگای فیدراڵی لەسەر سەرۆكوەزیران و وەزیری دارایی عيراق تۆمار كرد، لەسەر تۆماركردنی ئەو سكاڵایەی سەرۆككۆمار هەموو خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی ئەوە بوون كە میدیای هەولێر كە ماوەیەكی زۆرە گلەیی لە نوێنەرانی كورد دەكەن لە بەغدا كە لە پرسی مووچە بێ دەنگن، دەكرا سكاڵاكەی سەرۆككۆمار بۆ دڵنیایی و دڵنەوایی خەڵك بو چارەسەركردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بایەخیان پێ بدرایە، كەچی بە تانە و پلار و رەخنەی نابەجێ بڵاوی دەكەنەوە، لەسەر ئەو هەموو پەیامە چەواشە، راستییەك هەیە دەڵێن (هەر میدیاكارێك قاڵبووی ئادابی گشتی نەبێت، ناتوانێت پابەندی جێبەجێكردنی ئاداب و ئاكاری كاری میدیایی بێت). ئەگەر نا ناوهێنانی مامۆستایان كە داوای مافی رەوای خۆیان دەكەن، بە ڤایرۆس و پەكەكە و جەماعەتی مقاوەمە و تێكدەری ئاسایشی هەرێم، جگە لە لادان لە ئاكاری میدیایی هیچ رامانێكی دیكە نادات.
بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

