یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە زانكۆی سلێمانی رێكدەخرێت
کوردستان 09:21 AM - 2025-02-17
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
زانــكۆی ســلــێمـانـی بەهەمئاهەنگی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و هەریەك لە زانكۆكانی (كۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان، پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پۆلیتەكنیكی گەرمیان، كۆمار، تیشكی نێودەوڵەتی و قەیوانی نێودەوڵەتی)، بەدروشمی (سەرۆك مام جەلال ڕاستی و هەڵوێستە مێژووییەكان)، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.
كۆنفڕانسەكە، بەسەرپەرشتی (پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و (دكتۆر محەمەد ئیسماعیل سابر) بەرپرسی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، لە ڕۆژانی (٣ و ٤)ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥ لە هۆڵەكانی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە هاوكاتە لەگەڵ حەوتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال.
لەكۆنفڕانسەكە، (نۆ) تەوەری زانستی دەربارەی (ژیاننامە و كەسایەتی سەرۆك مام جەلال، ڕەهەندی سیاسی و هزری و شۆڕشگێری سەرۆك تاڵەبانی، ڕۆڵی لە چەسپاندن و سەروەری یاسا، ڕۆڵ و كاریگەری سیاسەتی سەرۆك مام جەلال لە گرنگیدان بە پرس و مافەكانی ژنان، كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری و هاوسەنگیی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕۆڵی لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا، ڕۆڵی لە بەدەستهێنان و دابینكردنی مافەكانی نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەكەی كوردستان و مافی نەتەوەكانی ترو كەمایەتییەكان لە عێراقدا، ڕۆڵی لە ڕەوتی ئازادی ڕادەبڕین و مافی مرۆڤ و ئازادی میدیا و چاپەمەنی لە هەرێمی كوردستان و نەخش و جێدەستی لە بواری سیاسی و دبلۆماسیەتی گشتیدا) لەخۆدەگرێت.
کاتە گرنگەکانی کۆنفڕانس:
١٦/ ٠٢/ ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی کۆنفڕانس.
٠١/ ٠٤ / ٢٠٢٥ کۆتا کاتی وەرگرتنی پوختەی توێژینەوەکان.
١٥/ ٠٤ / ٢٠٢٥ وەڵامدانەوەی پوختە پەسەندکراوەکان.
٠١ / ٠٨ / ٢٠٢٥ دوا کات بۆ ناردنی توێژینەوەکان بە تەواوکراوی.
٠١ /٠٩ / ٢٠٢٥ ڕاگەیاندنی توێژینەوە پەسەندکراوەکان.
٣ – ٤/ ١٠ / ٢٠٢٥ ئەنجامدانی کۆنفڕانس لە زانکۆی سلێمانی ــ هۆڵەکانی کۆنفڕانس دەبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، یەكەمین كۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەلایەن حەوت لیژنەوە بەڕێوەدەبرێت، كە بریتین لە لیژنەكانی (زانستی، ئامادەكاری، ڕاگەیاندن و (IT)، ڕاوێژكاری، پەیوەندی و پڕۆتۆكۆل، ئەندامانی زانكۆ هاوبەشەكان و دارایی).
بەمەبەستی وەگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ئامانجەكانی كۆنفڕانسەكە و وردەكاری زیاتر، توێژەران و بەشداربووان دەتوانن لەم وێبسايتە تایبەتەدا بەدواداچوونی زیاتر بكەن:
https://pjtconference.univsul.edu.iq/
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

