داوای چارەسەركردنی كێشەی جوتیارانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان دەكرێت
کوردستان 05:09 PM - 2025-02-17
كوردسات نیوز
سوپای عیراق رێگری لەجوتیارانی كورد دەكەن زەوییەكانیان بكێڵن
سوپای عیراق رێگری لەجوتیارانی كورد دەكەن زەوییەكانیان بكێڵن، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك-یش دەڵێت: "هەتا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش دەگاتە سوپا، پێویستە كێشەكە چارەسەر بكرێت".
د. ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆككۆماری عیراقیشەوە گەڕانەوەی موڵكوماڵ بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش پەسند كراوە، بەڵام هێشتا رێگرییەكان لەبەردەم جوتیارانی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان هەر بەردەوامە".
"پێدەچێت هەتاوەكو ئێستا سوپای عیراق ئەو بڕیارەی پێنەگەیشتبێت كە لەئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسند كراوە، بەڵام ئەركی حكومەتی خۆجێی كەركوكە چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە بدۆزێتەوە هەتا بڕیارەكە بەسوپا دەگات" د. ئەحمەد كەركوكی وادەڵێت.
بەیانی ئەمڕۆ 17-2-2025، ژمارەیەكی زۆر لەجوتیارانی كورد لەناحیەی سەرگەڕانی سەر بەدوبز، بەنیازبوون زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكێڵن، بەڵام لەلایەن سوپای عیراقەوە رێگریان لێكرا، جوتیارانیش كێڵانی زەوییەكانیان بەمافی خۆیان دەزانن و داوا لەحكومەت دەكەن ئەو كێشەیەیان بۆ چارەسەر بكات، چونكە لە باوكو باپیرانیانەوە زەوییەكانیان بۆ ماوەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 21-1-2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی رژێمی بەعس دا، كە بۆ كورد گرنگییەكی زۆری هەیەو هەزاران دۆنم زەوی داگیركراو لە ناوچە جێناكۆكەكان دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان، هاوكات رۆژی 13ی 2ی 2025 د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق یاساكانی لێبوردنی گشتی و گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆخاوەنە راستەقینەكانیان و باری كەسێتی پەسند كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

