یەكێتی: حكومەتی عیراق رێگە لەدەستوەردانی سوپا بگرێت
کوردستان 07:05 PM - 2025-02-17
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتيی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر دەستوەردانەكانی سوپای عیراق هاتە دەنگ و لەڕاگەیەندراوێكدا داوا لەحكومەتی ئیتیحادی دەكات رێگە لەدەستوەردانی سوپا لەكەیسی دێهاتەكانی كەركوك و دەوروبەری بگرێت و رایدەگەیەنێت: "حكومەت فەرمان بەیەكەكانی سوپای وڵات بكات پابەندی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دەستوریی بێت و دەست لەگرفتە ناوخۆییەكان وەرنەدات".
دەقی راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی:
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەكات رێگا لەدەستوەردانەكانی هێزەكانی سوپا بگرێت لەكەیسی زەویوزاری دێهاتەكانی كەركوك و دەوروبەری و فەرمان بە یەكەكانی سوپای وڵات بكات پابەندی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دەستوری خۆی بێت لەدەستوەرنەدان لەگرفتە ناوخۆییەكانی ناو كۆمەڵگەی عیراقی و پێكهاتەكانی.
یەكێتیی نیشتمانیی پێیوایە ئیشی سوپا نییە بەشێك بێت لەگرفتە ناوخۆییەكان و چارەسەری ململانێكانی زەویوزار و موڵكداریش هەرگیز بەبەكارهێنانی ناڕەوای هێزو پەلاماردانی هاووڵاتیان سەرناگرێت و رێگا دروستەكەی چارەسەری ناكۆكی لەسەر موڵكوماڵ نییە، چونكە لایەنگیری دامەزراوەكانی دەوڵەت، بەتایبەتیش سوپا كە ئەركی پاراستنی سنوورەكانی وڵاتە، بۆ هەر لایەنێك لەهەر ململانێیەكی ناوخۆییدا پێشینەیەكی مەترسیدارەو پێشێلكردنی دەستوریی وڵاتیشە، هەروەك پێشێلكردنی یاسا پەسەندكراوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە كە تازەكیی بڕیارەكانی رژێمی پێشووی بەعسی لەسەر موڵك و زەویوزاری جوتیاران هەڵوەشاندووەتەوە.
ئێمە پێمانوایە دیاردەی خۆهەڵقورتاندنی هێزەكانی سوپای لە كێشەی زەویوزار لە ناوچەیەكی هەستیاری وەكو ناوچە دابڕاوەكانی كەركوك هیچ ژینگەیەكی تەندروست بۆ بەرقەراركردنی یاساو دەستوور دابین ناكات، بەڵكو ئاڵۆزتریشی دەكات، ئەركی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ئیئتلافیشە روونتر ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانیی و دەستورییە بگرێتە ئەستۆو بە هیممەتتر لەسەری بێتە جواب.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٧-٢-٢٠٢٥
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

