سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: نابێت رووداوەكانی ئەمڕۆی سەرگەڕان بەبێ سزا تێپەڕببێت
کوردستان 08:08 PM - 2025-02-17
PUKMEDIA
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران لەسەر دەستوەردانەكانی سوپای عیراق هاتە دەنگ و دەڵێت: "رووداوەكانی ئەمڕۆی سەرگەڕان نابێت بەبێ سزاو لێپرسینەوە تێپەڕببێت و پێویستە لێپرسینەوە لەفەرماندەو ئەو سەربازانە بكرێت"، هاوكات دڵنیایی دەداتە جوتیارانی كورد كەپشت ئەستور بەدەستوور و یاسا داكۆكیكارو پەرۆشیان دەبن و هەوڵەكانیان لەمڕوەوە دەست پێكردووە".
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: "لەكاتێكدا چاوەروانی جێبەجێ كردنی یاسای گەڕانەوەی موڵك ماڵین بۆ خاوەنەكانیان كە ماوەیەك لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسندی كرد، كەچی بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ / ٢ / ٢٠٢٥ لەناوچەی سەرگەڕانی سەربە پارێزگای كەركوك رێگری لە جووتیارانی كورد كرا، كە زەوییەكانیان بكێڵن، لەوەش خراپتر هەندێك لەسەربازانی سوپای عیراق بەشێوەیەكی توندڕەوانەو دوور لەگیانی هاووڵاتی بوون و دەستور و یاسا بەركارەكان و مافی مرۆڤ پەلاماری جووتیارانی كوردیان داوە".
راشیدەگەیەنێت: "رووداوەكانی ئەمڕۆی سەرگەڕان و هەڵسوكەوتی نەشیاوی سوپا، مایەی نیگەرانی قووڵمانەو نابێت بەبێ سزاو لێپرسینەوە تێپەرببێت"، هەروەك داوا لەسەرۆكوەزیران دەكات وەكو فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لێپرسینەوە بكات و فەرماندەو ئەو سەربازانەی سوپاش رووبەڕوی سزای سەربازی بكاتەوەو سوپا وەك سوپایەكی نیشتمانی بێلایەن هەڵسوكەوت بكەن و دووربخرێنەوە لەم جۆرە كێشانە".
هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوا لە جوتیارانی كوردیش دەكات، كە ساڵانێكی زۆرە ئارامیان گرتوە، ئەم ماوەیەش دان بەخۆیاندا بگرن تا یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ جێبەجێ دەكرێت، دڵنیاشیان دەكاتەوە پشت ئەستور بەدەستوور و یاسا داكۆكیكار و پەرۆشتان دەبین و هەوڵەكانمان لەمڕوەوە دەست پێكردوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

