پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی پەلاماری جوتیارە كوردەكانیاندا دەستبەسەر كران
کوردستان 09:19 PM - 2025-02-17
PUKMEDIA
رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك
پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت: "جووتیارانی سنووری سەرگەڕان دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانیانین و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان ئاڕاستەكردوە بۆ كشانەوەی هێزە سەربازییەكان لەو سنوورە"، دەشڵێت: "ئەو سەربازانەی پەلاماری جوتیارە كوردەكانیاندا دەستبەسەركران و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنراوە".
رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك، روونكردنەوەیەكی لەبارەی كێشەی زەویوزاری جووتیاران بڵاوكردەوەو رایگەیاند: "كێشەی زەویوزاری جووتیاران بەگشتی كێشەیەكی قووڵ و ماوە درێژە، لەگەڵ دەستبەكاربوونمان هەوڵی جددیمان داوە بۆ چارەسەركردنی، ئەم كێشەیە چارەسەری لە حكومەتی ناوەندە و بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی رابردوو لەبەغدا بووم و نووسراوی رەسمیمان ئاڕاستەی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد، بۆ جیاكردنەوەی ئەو زەوییانەی كە بڕیاری دادگایان لەسەر نییە، تا جووتیاران بتوانن كاری كشتووكاڵی خۆیان بكەن و هەموو هەنگاوەكان بەئاراستەی چارەسەركردن بوون".
دەشڵێت: "لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی (مجلس قیادەی سەورە)دا و بوو بەبڕیار، بۆ جێبەجێكردنیشی چاوەڕوانی رێنماییەكانی حكومەتی ناوەندیین، بۆیە لەئێستادا پێویستە هەموو لایەك خۆڕاگربن بۆ لەدەستنەچوونی ئەم دەستكەوتە، جووتیارانی سنووری سەرگەڕان دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵ چارەسەركردنی كێشەكانتانین بەڵام دەرفەت بدەن لەڕێگای دامەزراوە یاسایی و فەرمییەكانەوە بەو ئامانجە بگەین".
پارێزگاری كەركوك ئاماژە بەوەشدەدات: "هەر لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی زەویوزار، بەر لە دوو هەفتە بڕیارماندا گرێبەست بكرێت بۆ هەموو زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنووری تۆپزاوا و یایچی و تركەڵان كە ماوەی حەوت ساڵ كێشەیان هەبوو، بۆیە لەسنووری سەرگەڕانیش هەنگاومان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوە".
ئەوەشدەخاتەڕوو: "ئەو سەربازانەشی كە ئەمڕۆ لەگوندی شەناغە پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا، دەستبەسەركراون و لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر پێكهێنراو لایەنە پەیوەندیدارەكانیشمان ئاڕاستەكرد بۆ كشانەوەی هێزە سەربازییەكان لەو سنوورە".
رێبوار تەها دەشڵێت: "لەپاش پەیوەندیمان و ئاگاداركردنەوەی سەرۆكوەزیران، بەڕێزیان بڕیاریدا بەناردنی لیژنەیەك بەسەرۆكایەتی بریكاری وەزیری داد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەكە، سبەینێش لە دیوانی پارێزگا كۆبوونەوەیەكی تایبەتمان لەگەڵیان دەبێت، جارێكی دیكەش جەخت دەكەینەوە كە هێوری و خۆڕاگری جووتیارانی سنووری سەرگەڕان لەبەرژەوەندی چارەسەركردنی كێشەكەدایە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

