فراکسیۆنی یەکێتی: پاڵپشت و هاوکاری جوتیارانی کوردین
کوردستان 11:16 AM - 2025-02-18
ئاژانسەکان
سوپا رێگری لە جوتیارانی کورد دەکەن
وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی ناوچەی سەرگەڕانیان لە کەرکوک کرد، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت:" سەردانەکەمان بۆ پاڵپشتی و هاوکاری جوتیارانی کوردە".
ئەندامێک: تەئکید لە پاڵپشتی جوتیاران دەکەینەوە
سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" وەک فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی ناوچەی سەرگەڕانمان کرد، بۆ ئەوەی
پاڵپشتی و هاوکاری خۆمان بۆ جووتیارە کوردەکان دووپاتبکەینەوە کە دوێنێ رێگریان
لێکرا بوو زەوییەکانیان بکێڵن".
" لەسەردانەکەماندا تەئکیدمان لە پاڵپشتی جووتیاران
کردەوەو داوامان لەسەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری کرد چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن، بۆ
ئەوەی کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانە نەبێت"، سەباح حەبیب وایوت.
راشیگەیاند:" سوپا لەو ناوچانە پاشەکشەی کردووە، بەڵام کێشەکە
وەک خۆی ماوەتەوە، بۆیە پێویستە هەمووان بە زووترین کات کار بۆ چارەسەرکردنی بکەن".
ئەو کارەی بەرامبەر جوتیاران کرا نایاساییە
هاوکات غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر کێڵگەی جوتیاران رایگەیاند:" ئەو
کارەی سوپا دوێنێ بەرامبەر بە جوتیارە کوردەکان کردیان، تەواو نا دەستوریی و
نایاساییە و پێشێلکاری بوو".
"لیژنەکەمان پشتیوانی لە جوتیارەکان دەکات، چونکە
بەپێی یاساکە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە، پێویستە موڵک و ماڵە
داگیرکراوەکان بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان و هیچ کەس و لایەنێک مافی پێشێلکردنی
یاساکەی نیە"، غەریب ئەحمەد وایوت.
پەیامی نیگەرانی یەکێتی گەیەنراوەتە سودانی
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەو زەوی و زارانەی بڕیاری
دادگایان لەسەرە جارێ ئیشکردن تێیاندا دەوەستێت، بەڵام جووتیاران دەتوانن کار زەوی
و زارەکانی تردا بکەن".
"دوێنێ پەیامی نیگەرانی یەکێتی گەیەنراوەتە سودانی
و بڕیارە ئەمرۆ د.خالد شوانی لەگەڵ سودانی کۆببێتەوەو ئەو راسپاردە و پێشنیازانەی
خراونەتەروو بۆ چارەسەرکردنی و بڕیاریان لەبارەوە بدرێت، هاوکات وەزیری بەرگری نیگەرانە
لەوەی بەهۆی رووداوەکانی سەرگەرانەوە، سوپا بەخراپی ناوی دەهێنرێت و بەغدا فشاری
خستووەتە سەریان، هەر ئەمڕۆش سەرۆک وەزیرانی عیراق داوایکرد مەلەفی سەرگەران و ئەو
ناوچانە لەسوپاکە وەربگیرێتەوە و بدرێتە وەزارەتی ناوخۆ"، کاروان یاروەیس
وایوت.
لەلایەکی دیکەوە، 56 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە
نوسراوێکیاندا داوای کۆبوونەوەی نائاساییان ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر کێشەکە
کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە کۆکردنەوەی ئیمزا کردووە.
رۆژی 17-2-2025، ژمارەیەكی زۆر لەجوتیارانی كورد لەناحیەی
سەرگەڕانی سەر بەدوبز، بەنیازبوون زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكێڵن، بەڵام لەلایەن
سوپای عیراقەوە رێگریان لێكرا و هێرشیان کردە سەر چەند جوتیارێک، لە بەرامبەریشدا
جوتیاران كێڵانی زەوییەكانیان بەمافی خۆیان دەزانن و داوا لەحكومەت دەكەن ئەو
كێشەیەیان بۆ چارەسەر بكات، چونكە لە باوك و باپیرانیانەوە زەوییەكانیان بۆ
ماوەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

