فراكسیۆنی یەكێتی داوای 100 هەزار دیناری بژێوی بۆ خانەنشینان دەكات
کوردستان 12:00 PM - 2025-03-02
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
حكومەتی عیراق بڕی 100 هەزار دینار وەك بژێوی بەخانەنشینانی عیراق دەدات و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش، داوای خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم دەكات.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەنووسراوی رەسمی داوام لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد كەبڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بەناوی باشتركردنی بژێوییەوە، كەساڵی 2023 بۆ خانەنشینانی عیراق دەركرا، خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە، چونكە ئەوانیش خەڵكی عیراقن".
"لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم لەمانگی 7ی ساڵی 2024 ەوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خانەنشینانی هەرێم خەرجكرد، بەڵام دواتر لەمانگی 1ی ئەمساڵەوە، بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بەناوی باشتركردنی بژێویی بۆ خانەنشینان راگرت، چونكە ئەو بڕیارە تەنها بۆ خانەنشینانی عیراق دەركراوە نەك خانەنشینانی هەرێم" د. نەرمین مەعروف وادەڵێت.
راشیگەیاند: "لەئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندی سەرۆكوەزیران و وەزارەتی دارایی عیراقین بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم، هاوكات پێمانوایە جێبەجێكردنی تەواوی یاساكە چەند مانگێكی پێبچێت".
بەپێی دەقی یاسای ئەو بڕیارەی كە ساڵی 2023 بۆ خانەنشینانی عیراق دەركرا، بڕی ئەو پارەیەی بەناوی باشتركردنی بژێوییەوە بۆ خانەنشینان خەرجدەكرێت لەخانەنشینێكەوە بۆ خانەنشینێكی دیكە جیاوازەو بەگوێرەی بڕوانامەو ساڵانی خزمەت و وارسی شەهیدان و چەند تایبەتمەندییەكی دیكە دەگۆڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

