هەوڵدەدرێت پێش 16ی 3 دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت
کوردستان 12:47 PM - 2025-03-02
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵدەدات پێش 16ی3 دەنگ
لەسەر پرۆژە
یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش ئاشکرای دەکات:"
لە ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەروازەی شارەکە دەکرێتەوە".
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە
لێدوانێکیدا بەوێبسایتی
رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەگەڵ
دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی عیراق، جارێکی دیکە داوا دەکەینەوە پرۆژە یاسای بە
پارێزگا بوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، وەک فراکسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵێک
دەدەین تێپەڕێندرێت و دەنگی
لەسەر بدرێت".
" ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوامین و لەگەڵ زۆربەی
لایەنەکانی کۆبوونەوەمان هەبووە، بۆیە دەمانەوێت پێش 16ی3 پرۆژەکە
تێپەڕێنرێت"، چرۆ حەمە شەریف وایوت.
لە بارەی کاتی
کردنەوەی دەروازەی هەڵەبجەش، چرۆ حەمە شەریف رایگەیاند:" دەروازەی هەڵەبجە بە بڕی دوو
ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت و لە ئێستادا 95%
کارەکانی تەواو بووە ، لە 16ی3دا دەکرێتەوە، بۆ کردنەوەشی بانگهێشتی محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراقمان کردووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی، ساڵی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڕی
یەک ملیار دیناری وەک دیاری پێشەکەش بە هەڵەبجە کرد ، لەسەر داوای پارێزگار و
قائیمقامی شارەکە پارەکە تەرخانکرا بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی شار و لە
رۆژی 14-3-2024 بهردی بناغهی پڕۆژهکە دانرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

