فراکسیۆنی یەکێتی: هەوڵەکانمان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە
کوردستان 11:02 AM - 2025-03-07
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی پێبدرێت ، پەرلە مانتارێکیش دەڵێت:" هەوڵدەدەین پێش ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە پرۆژە یاساکە تێپەڕێندرێت".
هەوڵدەدرێت پێش 16ی 3 پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی
دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی
نوێنەرانەوە".
" بە هاوکاری فراکسیۆنەکانی دیکە، کاردەکەین بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بە
پارێزگا بوونی هەڵەبجە لەگەڵ نزیک بوونەوەی یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا
دەنگی لەسەر بدرێت" د. بڕیار رەشید وایوت.
پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە
پرۆژە یاساکە پاڵپشتی زۆرینەی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی بەدەستهێناوە
و هەموو رێکارە یاساییەکانی تەواو بووە و
تەنها دەنگدانی لەسەر ماوە.
چرۆ حەمە شەریف ئەندانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە،هەوڵەکانمان
بەردەوامە و رەزامەندی زۆرینەی فراکسیۆنەکانمان بەدەستهێناوە، لە هەوڵەکانیشمان
بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی دەنگی لەسەر دەدرێت".
" پارێزگای هەڵەبجە هەموو رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی تەواو کردووە
و تەنها ئەوە ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە
پارێزگایەکی نوێی عیراق"، چرۆ حەمە شەریف وایوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران روونیشی کردەوە:" فراکسیۆنی یەکێتی
هەوڵ دەدات پێش 16ی3ی 2025 کە ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجەیە، پرۆژە یاساکە دەنگی
لەسەر بدرێت".
رەشنوسی پرۆژە یاسای بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە:
پاڵپشت بە بەندی یەکەم لە مادەی (61)ی دەستوری کۆماری عیراق، ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق ئەم یاسای خوارەوەی دەرکرد:
یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆماری عیراق:
مادەی یەکەم: پارێزگایەکی دیکە بە ناوی پارێزگای (هەڵەبجە) لە هەرێمی
کوردستان- عیراق زیاد دەکرێت و دەبێتە نۆزدەهەمین پارێزگا لە کۆماری عیراق و
ناوەندی قەزای هەڵەبجە دەبێت.
مادەی دووەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان – عیراق سنوور و
یەکەی کارگێڕی بۆ پارێزگاکە دیاریبکات.
مادەی سێیەم: پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم یاسایە جێبەجێبکەن.
مادەی چوارەم: ئەم یاسایە لە بەرواری بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی رەسمی
(وەقائیعی عیراقی)یەوە جێبەجێدەکرێت.
هۆکارەکانی دەرچواندنی یاساکە:
لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەهۆی گەشەسەندنی لایەنی ئاوەدانی و
دانیشتوانەوە کە شاری هەڵەبجە بەخۆیەوە بینیویەتی، هەروەها بەهۆی قوربانیدانی
خەڵکەکەی وئەو زیانە مادی و گیانی و
ژینگەییانەی بەهۆی بۆردومانکردنی بە چەکی کیمیاوی قەدەغە کراو لەلایەن رژێمی
پێشووە لە ئازاری ساڵی 1988بەریکەوتووە، وە بۆ پاڵپشتی لەو پێگە جیهانییەی بەهۆی
قوربانیدانەوە بەدەستیهێناوە، یاساکە دەرکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

