په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت
کوردستان 04:49 PM - 2025-03-08
PUKMEDIA
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی شوبات بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"لهكۆبوونهوهمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی راگه‌یاندین كه له‌م هه‌فته‌دا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین".
" كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵان، به‌بۆنه‌ی رۆژی 8ی مارسه‌وه بوو، كه‌له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیارم لێ‌كرد كه‌ی مووچه بۆ هه‌رێم دهنێرێتن، له‌وه‌ڵامدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی راگه‌یاندم كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی شوبات بۆ هه‌رێم ده‌نێرین"، سروه محه‌مه‌د وایوت.
زیاتر له‌مانگێكه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی یه‌ك-یان وه‌رگرتووه و ئه‌مڕۆ كه 8-3-2025، چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌كه‌ن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كه نزیكه‌ی 70 رۆژ ده‌كات مووچه‌خۆران ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان پێدراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه پێشتر كاروان یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:" به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردومه، تائێستا وردبینی لیستی مووچه‌ی مانگی ٢ ته‌واونه‌بووه‌و به‌وهۆیه‌وه دارایی عیراق مووچه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردوه".
"به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی لیستی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ی ئه‌مساڵ، دارایی عیراق وردبینی زیاتر له‌لیسته‌كه‌دا ده‌كات و پێویستیشه ئه‌و داواكارییانه‌ی هه‌یانه دارایی هه‌رێم جێبه‌جێی بكات"، كاروان یاروه‌یس وایوت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رۆژی 5ی2ی 2025 ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌ماوه‌ی ٤ رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شكرد، هه‌تا ئه‌مڕۆش كه زیاتر له‌مانگێكه مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شنه‌كراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

