لە ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2025-03-09
PUKMEDIA
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزا کۆدەکاتەوە
هەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە بەردەوامە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:" زیاتر لە سەر
ئیمزام کۆکردۆتەوە بۆئەوەی دەنگدان بە پڕۆژە یاساکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە
روونکردنەوەیەکیدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت:" وەکو نوێنەری هەڵەبجە لەڕێکەوتی 15/1/2025 کە ساڵی
نوێ و دەستپێکی وەرزی نوێی یاسادانان بووە لەپەرلەمانی عێراق ، بەندە لەیەکەم دانیشتندا
ئیمزای 120پەرلەمانتارم کۆکردەوە، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقم کردووە، بۆئەوەی
دەنگدان بەپڕۆژە یاساکە بخرێتە بەرنامەی کارەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات کە" ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو
جێگرە بەڕێزەکەی دانیشتمان کردوەو لەسەر ئەم بابەتە کۆبووینەتەوە بەیاوەری بەڕێز سەرۆکی
فراکسیۆیەنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق ، بەڕێز محمود مشهدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
دڵنیایی زۆری پێدان لەئاسان تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە".
لە کۆتایشدا ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت:" ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و نوێنەری هەڵەبجە لەجارێک زیاتر هەوڵمان داوە لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی
ئاماژەمان پێداوەو هەروەها لەگەڵ بەڕێزان لەلیژنەی ئەقالیم چەندین جار فشارمان
کردووە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکەو ساڵی پاریش لیژنەی ئەقالیم ـ مان هێنایە هەڵەبجه
بۆئەوەی بزانن کە جەند پێویسته شارەکە بکرێتە پارێزگا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

