وەفدێک بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەغدایە
کوردستان 01:35 PM - 2025-03-09
ئاژانسەکان
نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازی لە وەفدێکی هەڵەبجە
دەکات و قائیمقامی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت:" پەرۆشییەکی زۆر بۆ بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە هەیە".
وەفدێکی هاوبەشی هەڵەبجە سەردانی
بەغدای کرد و نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا لە بارەی ئامانجی سەردانەکەیان رایگەیاند: " وەفدێکی
هاوبەشی حکومی و پەرلەمانی و کەسایەتی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغدامان کردووە،
کە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەماندایە بۆ یادکردنەوەی 16ی3، هەروەها بۆ ئەوەیە کە
ئەو بەرنامە و پلانانەی هەیە بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەرەو پێشچوونی زیاتر
بەخۆیەوە ببینێت".
روونیشی کردەوە:" لەو
سەردانەماندا بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی عیراق لە هەڵەبجە، سەرۆکی پەرلەمانی
عیراق و جێگرەکانیمان بینیوە، ئەوان زۆر تێگەیشتیان بۆ بابەتەکە هەبوو، دووپاتیان
کردەوە کە پێویستە بخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەشیان پێوتین
کە هەموو فراکسیۆنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی
لەسەر بدرێت".
قائیمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد" هەڵەبجە هەموو سێکتەرەکان و
ژێرخانی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگا بێت، تەنها دەنگدانی کۆتایی ماوە، پەرۆشییەکی زۆر
بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەمان بەدیکرد، لەو باوەڕەدام پێش 16ی3 مژدەیەکی خۆش دەدەن بە خەڵکی هەڵەبجە".
هەر لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەمرۆ 9ی 3ی2025 هەرێم کەمال ئاغا و د.کەریم شکور سەرۆک وجێگری فڕاکسیۆنی
یەکێتی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی فڕاکسیۆن پێشوازییان لە نوخشە
ناسح قائیمقامی هەڵەبجە و وەفدی هاوڕێی کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە دوا هەنگاوەکانی دەنگدان لە سەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە پێش ۱٦ ـ ۳ کرا وەک قەربوویەکی
مەعنوی بۆ گیانی شەهیدان و رێزگرتنەک بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداربووانی کارەساتی
کیمیابارانی هەڵەبجە.
لای خۆیەوە، وەفدی سەردانیکار ستایشی ڕۆڵی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی
کوردستان یان کرد و هەوڵەکانیان بۆ پێگەیاندنی پڕۆژە یاساکە و دروستکردنی سازانێکی
نیشتیمانی لە نێوان سەرجەم فڕاکسیۆنە پەرلەمانیەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز
نرخاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

