شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەڵەبجە بكرێتە شارێكی شارستانی و پێشكەوتوو
کوردستان 10:36 AM - 2025-03-16
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٧ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا رایدەگەیەنێت:" جێگای داخ و نیگەرانییەکی
زۆرە کە دوای چەندین ساڵ لە ئازادکردنی عێراق لە ژێر دەستەیی زوڵم و ستەمدا، هیچ
پلان و هەنگاوێکی ڕاستەقینە و یاسایی لە ئارادا نیە دژ بەو کارەساتە مرۆڤایەتیەی
شاری هەڵەبجە و ناساندنی وەکو تاوانێکی جینۆساید".
دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کیمیابارانکردنی
شاری هەڵەبجەدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە ئەم یادە پڕ لە کارەسات و دژ بە مرۆڤایەتییە
دەکەینەوە، کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە (١٩٨٨/٣/١٦)دا ڕژێمی بەعسی فاشیست، پێنج هەزار
ڕۆحی بێتاوانی بە بەرچاوی هەموو جیهان و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کردە
قوربانی.
ئازاری هەڵەبجە ئازارێکی نەبڕاوە و زامێکی ساڕێژ
نەبووە لە دڵی هەمووماندا، ئەم تاوانەش جگە لە پێناسەی جینۆساید و پاکتاوی ڕەگەزی
نەتەوەیەک کە نەتەوەی کوردی پێ دەگووترێ هیچ پێناسەیەکی تر هەڵناگرێ.
جێگای داخ و نیگەرانییەکی زۆرە کە دوای چەندین ساڵ
لە ئازادکردنی عێراق لە ژێر دەستەیی زوڵم و ستەمدا، هیچ پلان و هەنگاوێکی ڕاستەقینە
و یاسایی لە ئارادا نیە دژ بەو کارەساتە مرۆڤایەتیەی شاری هەڵەبجە و ناساندنی وەکو
تاوانێکی جینۆساید، کە پێویست بوو لەسەر حکومەتی عێراق شاری هەڵەبجە بکات بە پارێزگایەکی
نموونەیی لە ئاوەدانکردنەوە و بە جیهان و دونیای دیموکراسی بناسێنێ لە ئاست ئەو
تاوانە تراژیدییەی کە بەرامبەری ئەنجامدراوە، هەروەها لە ئاست بەرپرسیارێتیدا قەرەبووی
ماددیی و مەعنەویان بکاتەوە.
گرنگە لەم یادە پڕ شکۆیەدا گیانی برایەتی و یەکڕیزیی
و بیروباوەڕی نیشتیمانپەروەری بکەین بە دەستپێکی ئاشتبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان
و تەواوکردنی ئەو ئامانجەی کە خوێنمان لەپێناوی بەخشی، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ئەم
شارە لە ڕووی بنیادنانەوە وەکو سیمای شارێکی پێشکەوتوو لە بواری شارستانێتیی و خزمەتگوزارییەوە،
بکەین بە هەوێنی ساڕێژبوونی ئازار و زامی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان.
سڵاو لە هەڵەبجەی سەر بڵند و خەڵکە بوێر و دڵ بە
زامەکەی. سەری ڕێز و وەفاش دادەنەوێنم بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی
کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٣/١٦
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

