د. نەرمین مەعروف: لە مامەڵەی خانووبەرەدا کۆتایی بە تۆماری کاغەز بهێنرێت
عیراق 09:01 AM - 2025-03-25
پەڕەی د. نەرمین مەعروف
لیژنەی تایبەت بە پاراستنی موڵك و خانوبەرەی دەوڵەت راپۆرتی خۆیان پێششکەش دەکەن
لە
دانیشتنی شەوی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران
راپۆرتی لیژنەی تایبەت بە پاراستنی موڵك و خانوبەرەی دەوڵەت پێشکەشکرا و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت:" گرنگە کۆتایی بە تۆماری کاغەز و پەیڕەوکردنی رێکار و سیستمی
ئەلەکترۆنی لە فەرمانگەکانی تۆماری خانووبەرەدا بهێنرێت".
د.نەرمین
مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی تایبەت بە پاراستنی موڵك
و خانوبەرەی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکیدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA ناردووە، رایگەیاند:" لە دانیشتنی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە 24ی3ی2025 راپۆرتی لیژنەی تایبەت بە (پاراستنی موڵك و خانوبەرەی دەوڵەت)مان پێشکەشکرد".
دەشڵێت:" لە ماوەی یەک ساڵ لە دەستبەکاربوونی ئەم لیژنە
تایبەتە، توانیمان زانیاری وورد لەسەر ژمارە و جۆر و شوێنی موڵک و خانووبەرەی دەوڵەت
کۆبکەینەوە ، و دەستنیشانی زۆرێک لەو مامەڵە نایاساییانە بکەین کە بەو خانوبەرە و
موڵکە گشتیانەوە کراوە لە عیراق لە بیست ساڵی رابردوودا".
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا د. نەرمین ئاماژە بەوەشدەکات:" راپۆرتەکە تایبەت بوو بە راسپاردەکانی لیژنە بۆ چۆنێتی رێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی
دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی لەرێگەی دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە پاراستنی موڵکەکانی
دەوڵەت و هەموارکردنەوەی ئەو یاسا و رێنماییانەی تۆمارکردن و مامەڵەکردن و کڕین و فرۆشتن بەو موڵکانەوە
رێکدەخات لە عیراق دا.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاندووە:" گرنگی
کۆتایهێنان بە تۆماری کاغەز و پەیڕەوکردنی رێکار و سیستمی ئەلەکترۆنی لە فەرمانگەکانی
تۆماری خانووبەرە ، و دانانی کەسانی پسپۆر و دەستپاک لە بەڕێوەبردنی ئەو دامەزراوانەی
پەیوەندیدارن بە تۆمارکردن و بەکارهێنان و پاراستنی موڵکی گشتی، و دانانی پلانێکی
ستراتیژی تۆکمە بۆ بەڕێوەبردنی موڵکەکانی دەوڵەت بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران و بەبەشداری
وەزارەتەکانی پلاندانان، داد، دارایی ، لەگەڵ جەختکردنەوەمان لە رۆڵی چاودێریکردن
و بەدواداچوونی بەردەوامیی پەرلەمان بۆ ئەم دۆسێیە، بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی
پێکدەهێنا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

