دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت
کوردستان 09:28 AM - 2025-03-25
PUKMEDIA
هەڵەبجە
ئەمڕۆ 25ی3ی2025 ئەنجومەنی
نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كۆدەبێتەوەو
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت:" لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنەکان هەماهەنگیمان
هەیە و مژدەی خۆش بە هەڵەبجەییەکان دەدەین".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمرۆ سێ شەممە 25-3-2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق كۆدەبێتەوەو بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش بۆ دەنگدان لەسەر
پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەبێت".
"فراکسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆ تێپەراندنی ئەم بڕگەیەو دەنگدان لەسەری هەوڵی تەواوەتی داوەو ئیمزای بۆ
كۆكردووەتەوە، بۆیە ئومێدەوارین سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان
پشتیوانمانبن" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "پێشبینی دەكەین دانیشتنەكەی
سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە ئەنجامی باشی هەبێت،
چونكە بۆ هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكانەو فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕاو یەكگرتوون
لەسەری".
هاوكات چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری هەڵەبجە داوامان
لەسەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و جێگرەكانی كرد كە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كارەوەو مژدە بەخەڵكی هەڵەبجە دەدەین هەڵەبجە دەبێتە 19
هەمین پارێزگای عیراق و چوارەمین پارێزگای كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

