دانیشتنەکانی نوێنەران دواخرا و فراکسیۆنە کوردستانیەکانیش هەڵوێستیان دەبێت
عیراق 10:04 PM - 2025-03-26
PUKMEDIA
هۆڵی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
دووبارە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا، لەبەرامبەردا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریاندا ئەگەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەپەڕێنرێت، ئەوا دانیشتنەکانی پەرلەمان هەڵدەپەسێرن، چونکە ناکرێت پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت:" دانیشتنەکە بۆ دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز دواخرا".
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنەکە و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبووینەوە و رامانگەیاند، ئەگەر پڕۆژە یاساکە تێنەپەڕێنرێت سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکانی پەرلەمان هەڵدەپەسێرین، چونکە ناکرێت پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە هیچ پرۆژە یاسایەکی دیکەوە".
" لەئێستاشدا دانیشتنەکە و دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخراوە بۆ دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز"، د.بڕیار رەشید وایوت.
ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی رابردووش دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا بۆ ئەمشەو و بەڵام ئەمشەویش پرۆژە یاساکە تێنەپەڕێندرا، ئەمەش چەندین جارە دانیشتنەکان بۆ دەنگدان لەسەر ئەو پرسە دوادەخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

