فراکسیۆنی یەکێتی: بێ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ناچینەوە هیچ کۆبوونەوەیەکەوە
کوردستان 03:19 PM - 2025-03-27
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی
دیکە مەرجیان بۆ بەشدرایکردن لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە و
بریاردەری فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت:" هەتا پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە تێنەپەڕێندرێت بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکە ناکەین".
کاروان یاروەیس بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :" ئێمە وەک فراکسیۆنی
یەکێتی سورین لەسەر ئەوەی پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنەکانی
داهاتووی پەرلەمان تێپەڕێنین، هەروەها هیچ پڕۆژە یاساییەک بێ تێپەڕبوونی بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە تێناپەڕێندرێت و ئێمە ناچینە هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانەوە ".
" پێنج جار پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی
هەڵەبجە خراوەتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بە بیانووی جیاجیا پرۆژەکە دەنگی
پێنەدراوە و هەرجارەی لایەنێک بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکەی کردووە" کاروان
یاروەیس وایوت.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە " تێپەڕاندنی پرۆژە یاساکان لە نێو
پەرلەمان پێویستی بە رێکەوتنی سیاسی هەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە
بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان هەوڵی ڕێککەوتنی داوە و
ئێمە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لەم
خولەی پەرلەماندا پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە فراکسیۆنی یەکێتی لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە تێپەڕێندرێت،بەڵام هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوە، لە کاردانەوەشدا فراکسیۆنی
یەکێتی و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە نەچنە هیچ دانیشتنێکەوە تا دەنگ
بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەدرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

