بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی یەکێتی حەوت گەنج گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
کوردستان 11:35 PM - 2025-03-30
ئاژانسەکان
بەدریە حسێن لەگەڵ گەنجە گەڕاوەکان
بەهەوڵی بەدریە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی
یەکێتی حەوت گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان کە لە
رێگایان بەرەو وڵاتانی ئەوروپا لەلایەن میلیشیاکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر
کرابوون.
لەو بارەیەوە بەدریە حسێن بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ لە شارۆچکەی
چوارقوڕنە سەردانی ئەو بنەماڵانەم کرد کە ماوەیەک لەمەوبەر رۆڵەکانیان لە وڵاتی لیبیا
لەلایەن میلیشیاکانەوە دەستبەسەرکرابوون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەبوو".
"کەسوکارەکەی سەردانیان کردم و بەڵێنم پێدان هەموو هەوڵێک بخەمە گەڕ
تا بەسەلامەتی بیانگێرینەوە، لەگەڵ باڵیۆزی عیراق لە لیبیا لە پەیوەندی بەردەوامدابووین تا دوێنێ
بەسەلامەتی گەڕانەوە نێو کەسوکاری خۆیان"، بەدریە حسێن وایوت.
گەنجە گەڕاوەکان سوپاسی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەکەن و یەکێک لە گەنجەکان لەو
بارەیەوە وتی:" سوپاسی بەدریە حسێن پەرلەمانتاری یەکێتی دەکەین، کە ئێمەی لەو
نەهامەتییە رزگار کرد، نزیکەی مانگ و نیوێک لە لیبیا دەستبەسەر بووین،ژیانمان لە
مەترسیدا بوو".
ساڵانە لە هەرێمی کوردستانەوە هەزاران گەنج کۆچدەکەن بۆ دەرەوەی وڵات، بەشێک لەو گەنجانە لە ڕێگا نایاساییەکاندا دەبنە قوربانی، بەشێکی دیکەشیان بۆماوەی چەندین ساڵ لە زیندانەکانی وڵاتان دەمێنەوە و چارەنوسێکی نادیار چاوەڕوانیان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

