رێبوار تەها: کەرکوک جێگەی هەموو حزب و پێکهاتەکان دەبێتەوە
کوردستان 11:49 AM - 2025-04-07
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک
رایدەگەیەنێت:" هەر حزب و لایەنێک دێتەوە بۆ شارەکە بەخێرهاتنەوەی دەکەین"،
دەشڵێت:" کەرکوک جێگەی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانە".
رێبوار تەها پارێزگاری
کەرکوک لەلێداوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" کەرکوک جێگەی سەرجەم لایەن و
پێکهاتەکانە و حکومەتەکەشی جێگەی هەموومانە و دەرگای ئیدارەی کەرکوک و ئەنجومەنی
پارێزگا کراوەیە بۆ هەر پێکهاتەیەک بیەوێت بەشداری بکات و کەرکوک شارێکی گەورەیە و
کەسمان لێ زیاد نییە".
"هەر حزب و لایەنێک
دێتەوە بۆ شارەکە بەخێرهاتنەوەی دەکەین و بەخێربێتەوە سەرچاوان، وەک حکومەتی
خۆجێیی کارئاسانیمان ئەنجامداوە بۆ گەڕانەوەی هەر حزب و لایەنێک و کردنەوەی هەر
بارەگایەک"، رێبوار تەها وایوت.
پارێزگاری کەرکوک راشیگەیاند:" خزمەتگوزارییەکان هەموو گەڕەکەکانی شاری کەرکوک دەگرێتەوە و هیچ گەڕەکێک بێ بەش ناکەین لە خزمەتگوزاریی، چونکە حکومەتی ئێستای کەرکوک حکومەتی هەموو لایەن و پێکهاتەکانە بەبێ جیاوازی و خەڵکی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بۆ خزمەت هاتووین و سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال لە کەرکوک جێبەجێدەکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

