ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوەو بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەنگی لەسەر دەدرێتەوە
کوردستان 10:02 PM - 2025-04-11
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14-4-2025 دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان
لەسەر پێنج پرۆژە یاسا کۆببێتەوە، کە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە،
ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش رایدەگەیەنێت:" هیوادارین لەم دانیشتنەدا بتوانین
پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنین و دەنگ لەسەربەپاریزگابوونی هەڵەبجە بدرێت".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی
یەكێتی بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" دوای ئەوەی
فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر دەنگنەدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بایکۆتی
دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کرد و رایگەیاند، هەتا پرۆژە یاسای بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەپەڕێندرێت بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکە ناکات،
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت کە
لەکارنامەکەدا پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشی تێدایە".
"هیوادارین
لەم دانیشتنەدا بتوانین پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنین و دەنگ لەسەربەپاریزگابوونی
هەڵەبجە بدرێت، چونکە خەڵکی هەڵەبجە شایستەی ئەوەن قەرەبووی ئەو قوربانیانەیان بۆ
بکرێتەوە کە داویانە"، چرۆ حەمەشەریف وایوت.
ساڵی رابردوو
پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوەو توانرا خوێندنەوەی
یەکەم و دووەمی بۆ بکرێت و لەئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە
بۆئەوەی خوێندنەوەی کۆتایی بۆ بکرێت و بەڕەسمی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە هەڵەبجە
وەک پارێزگا بناسێنرێت،بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵانە و پێنج جار خرانە ناو
بەرنامەی کارەوە هێشتا دەنگی پێنەدراوە، لە بەرامبەریشدا فراکسیۆنە
کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکانیان کرد، تا ئەوکاتەی پرۆژە یاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تێدەپەڕێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

