بەفربارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2025-04-14
PUKMEDIA
کەش و هەوا
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە، بە پێى پێشبینیەکان کەش و هەواى ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى ئەمڕۆ دووشەممە 14- 04- 2025، بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئیوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوە باران بروسکە دەگۆڕێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە.
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت، لەکاتەکانی ئیوارە پێشبینی دەکرێت خیڕای با چاڵاک بیت بۆ سەروی 35 کم/ک بەتایبەتی لەناوچەکای باشوورو ناوەراست هەرێم .
ئاراستەی با / باکوورى خۆرئاوا پاشان بۆ ئاراستە گۆڕاو دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە (3-5 ) پلە لە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 8 – 10) کم . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-6 ) کم دەبێت.
هەروەها سبەینێ سبەی سێشەممە 15- 04- 2025 ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەلات وهەروەها لەناوچەکانی ناوەراست نمە باران هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکەی کورت خایەن، سەبارەت بەرێژەی دابارین پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بیت، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە .
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە ( 4- 7 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەکاتەکانی شەودا .
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەکان لەنێوان 5- 6 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

