نوخشە ناسح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خزمەت و هەلی كار بڕەخسێنێت
کوردستان 06:14 PM - 2025-04-14
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت
پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت رایدەگەیەنێت: "یەكدەنگی كورد بوو لەبەغدا هەڵەبجەی كردە پارێزگاو هیوادارین خزمەت و هەلی كاری زیاتر بڕەخسێنێت، ئاواتە خوازیشین بەم گڕوتینی یەكدەنگییەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی دیكەمان بكەن".
بەبۆنەی پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجەو هەورامان و شارەزوور و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەین، بەپێویستی دەزانین سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی هەریەك لە، سەرۆككۆماری عیراق، سەرۆكوەزیرانی عیراق، سەرۆكو دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكو جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و داوایان لێدەكەین پشتیوانی زیاتری هەڵەبجە بن".
راشیگەیاند: "هیوادارین پەسندكردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئاوڕدانەوەی جددی بێت لە خزمەتگوزارییەكان و زیادكردنی هەلی كار بۆ پارێزگاكە، هەروەها یەكدەنگی كورد بوو لەبەغدا كە توانی هەڵەبجە بكاتە 19 هەمین پارێزگای عیراق و چوارەمین پارێزگای هەرێم، بەمەش تاڕادەیەك خەمی سەرشانمانی سوككردو رۆحی شەهیدەكانمانی شاد كرد، ئاواتە خوازین بەم گڕوتینی یەكدەنگییەوە شەڕ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی دیكەمان بكەن".
ئەمڕۆ دوو شەممە 14-4-2025، بەئامادەبوونی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی عیراق، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەسندكراو هەڵەبجە بوو بە 19 هەمین پارێزگای عیراق.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 13ی 3ی 2014 بە رەسمی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەك چوارەم پارێزگای كوردستان ناسێندرا و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆك، هەروەها پارێزگای 19هەمینە لەسەر ئاستی عیراق.
پارێزگای هەڵەبجە، یەك قەزاو چوار ناحیە لەخۆ دەگرێت، لەوانە سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ، هەروەها لە 166 گوند پێكدێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

