ئاسایش دەست بەسەر 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرێت
کوردستان 10:37 AM - 2025-04-17
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەدوو ئۆپراسیۆندا دەست بەسەر بڕی 20 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرێت و بەبڕیاری دادوەر تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە.
لەڕگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كەكۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتی ماددەهۆشبەرەكان بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، رۆژی 13-4-2025، لەچالاكییەكدا لەناوچەیەكی سنووری هەورامان، توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری كریستاڵ".
ئەوەش راگەیەندراوە: "لەچالاكییەكی دیكەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەڕۆژی 14-4-2025، لەڕووبەڕوبوونەوەیەكدا لەشەقامی بازنەی مەلیك محمود، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی 10 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش".
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

