بەڕێوەبەری پەروەردە زانیاری لەبارەی وەرگەڕانی پاسەکەی خوێندکاران ئاشکرادەکات
کوردستان 08:14 PM - 2025-04-30
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
دیمەنی پاسە وەرگەڕاوەکە
ژمارەی برینداری پاسەکەی خوێندکاران، کە ئەمڕۆ لەسەیران بوون و لە شارباژێڕ وەرگەڕان، گەیشتە 21 کەس، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت:" چوار مامۆستا بریندارن".
ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستا نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوا زانیاری لەسەر رووداوی وەرگەڕانی "پاسەکەی کونەماسی" ئاشكراکرد و وتی:"14 خوێندکار و 4 مامۆستا و فەرمانبەر و 3 منداڵی مامۆستا کە وەک میوان بوون لەنێو پاسەکەدا برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و بەشێک لە بریندارەکانیش گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە".
"دوو مامۆستا و دوو خوێندکار دۆخی تەندروستییان خراپە، هاوکات خوێندنگەکە رەزامەندی پەروەردەییان هەبووە و دایکان و باوکانیان ئاگاداری سەیرانەکەبوون" بەڕێوەبەری پەروەردە وایوت.
ئێوارەی رۆژی 30 نیسانی 2025 لەکاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی خوێندنگەی برایەتی کە لە سەیران بوون پاسەکەیان وەرگەڕا، پۆلیسی هاتوچۆش هۆکارێکی رووداوەکەی بۆ نەشارەزایی شۆفێرەکە گێرایەوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

