نێروەیی: هەڵەبجە وەك پایتەختی ئاشتی هەرێم و عیراق بناسێنرێت
کوردستان 10:49 AM - 2025-05-01
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوتارێكدا كەلەبەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە، لەبارەی ئیمزاكردنی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە كۆشكی كۆماری نووسیوێتی: "ئەو ئیمزاكردنە تەنها مەرسومێكی ئاسایی و رێكارێكی یاسایی و كارگێری نییە، بەڵكو مانایەكی قوڵ لەناو زامێكی سەختدا دەبەخشێت، چونكە هەر لەو كۆشكەدا، دیكتاتۆر و شۆڤێنییەك بڕیاری كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی لێدا، لەهەمان ئەو شوێنەشدا یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن كوردێكەوە ئیمزا كرا".
راشیدەگەیەنێت: "دەرچوونی مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی هەڵەبجەییەكان دەكاتەوە و خەڵكی شارەكە دەستكراوەتر دەبن، كە راستەوخۆ لەڕێی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندەوە خزمەتێكی زیاتر پێشكەش بە شارەكەیان بكرێت، بەتایبەتی لەڕێی حكومەتی ناوەندییەوە، چونكە كۆمەڵێك ئەركی سیادی دەچێتە ئەستۆیان و ماف و دەستكەوتی زیاتر بۆ هەڵەبجە دەستەبەر دەبێت".
لەتیف نێروەیی دەشنووسێت: "گرنگە هەڵەبجەییەكان سوود لەم دەرفەتە مێژووییە وەربگرن و تایبەتمەندییەكانی پارێزگاكە بپارێزن و هەڵگری پەیامی پێكەوەژیان و سەقامگیری و خزمەتكردنی شارەكەیان بن، بەم رێبازە دەتوانن هەڵەبجە وەكو پایتەختی ئاشتی و ئارامی هەرێمی كوردستان و عیراق بناسێنن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی وتارەكە كلیك لەم لینكە بكە:
هەڵەبجە لە نێوان دوو بڕیاری کۆشکی کۆماریدا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

