رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: میدیاکان ناتوانن سەقامگیری دارایی بەدەستبهێنن
کوردستان 11:29 AM - 2025-05-03
PUKMEDIA
کاری میدیایی
3ی ئایاری هەموو
ساڵێك بەرۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەریی دیاریکراوە، بەڵام هێشتا هێرش و
پێشێلكارییەكان بۆ سەر گیانی رۆژنامەنووسان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و فشارە
ئابوورییەكانیش بەربەستێكی تری ترسناكن لە بەردەم كاری رۆژنامەگەریدا.
لەڕاپۆرتێکدا رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنور رایگەیاند:"لاوازبوونی ئابووری میدیا، مەترسییەكی
گەورەیە بۆ سەر ئازادی رۆژنامەگەری، فشاری ئابووری لەسەر رۆژنامەنووسان چەندین
شێوەی هەیە و زۆرجار بە كەم سەیر دەكرێت، بەڵام میدیاكان لە نێوان دەستەبەركردنی
سەربەخۆیی خۆیان و هەوڵدان بۆ پاراستنی توانای ئابووری خۆیان گیریان خواردووە،
چونكە بەبێ سەربەخۆیی ئابووری، ناتوانرێت چاپەمەنی ئازاد هەبێت".
رێکخراوی پەیامنێرانی
بێسنوور ئاماژەی بەوەشکردووە:" كاتێك
میدیاكان لە رووی ئابوورییەوە لاواز دەبن، وایان لێدێت بكەونە بەر تەماحی
بەرژەوەندیخوازەكان و وەك بوكەڵەیەك بەکاربهێنرێن، بەجۆرێک لە كۆی 180 وڵات كە
لەلایەن رۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە شیكارییان بۆ كراوە، میدیاكان ناتوانن لە 160
وڵاتدا سەقامگیری دارایی بەدەست بهێنن".
رێکخراوەکە لەبارەی
باڵادەستبوونی پلاتفۆڕمەكانیش لە سۆشیاڵ میدیا و كۆنترۆڵكردنی رێكلامە
بازرگانییەكان رایگەیاندووە:" تەنها لە ساڵی 2024دا كۆی خەرجییەكانی ریكلام
لە سۆشیاڵ میدیاكان گەیشتووەتە 24 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵی
2023 بەرێژەی 14% زیادیكردووە، ئەوەش بووەتە هۆکارێک بۆ لاوازبوونی ئاستی ئابووری
میدیاکان.
ئەمەش لەکاتێکدایە
دوای دەستبەكاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەجێ پارەی ئاژانسی ئەمریكای بۆ
میدیای جیهانی بڕی، کەئەوەش وایكرد زیاتر لە 400 ملیۆن كەس لە دەستگەیشتن بە
زانیارییە متمانەپێكراوەكانی دەنگی ئەمریكا و رادیۆی ئازادی ئەوروپا لە سەرانسەری
جیهان بێبەش بن و زیاتر لە هەزار و 300 فەرمانبەری دامەزراوەی میدیایی دەنگی ئەمریكا
دەربکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

