رەفعەت عەبدوڵا: پێویستە بەئەدەبیاتی مام یەکێتی پایەدارتر بکەین
ی ن ک 09:11 PM - 2025-05-12
نوسینگەی رۆژنامەوانی رەفعەت عەبدوڵا
کۆبوونەوەی رەفعەت عەبدوڵا لەگەڵ بۆردی پشتیوانی
رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دووشەممە 12ی5ی2025، لەگەڵ هەڤاڵانی بۆردی پشتیوانی کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ حاجی مەسیفی لێپرسراوی بۆردی پشتیوانی (ی.ن.ک) و هەڤاڵەکانی کرد و هەوڵەکانیانی بەپێزانینەوە بەرز نرخاند.
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا باسی لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان کرد بەوجۆرەی ئەركە هەنووکەییەکان دەیخوازێت و ئەرکەکانی ئێستاو داهاتووی لەئۆرگانە جیاوازەکاندا بەپێوسیتیەکی گرنگ و ئێستایی وەسفکرد و رایگەیاند:"یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتییەو بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە".
"برەودان بەتوانای کادران و پێگەیاندنیان بەپێی پێدراوە نوێیەکان بۆ باشتر جێبەجێکردنی ئەرکەکان پێوستییەکی ئێستای یەکێتییە و سەرمایەگوزاری لەتوانای کادرەکانمان دەکەین"، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وای وت.
رەفعەتی عەبدوڵا راشیگەیاند: یەکێتی و جەنابی سەرۆک مام جەلال لەخەباتی شاخەوە گرنگیان بەخول و پێگەیاندنی کادر داوە، تاوەکو دواتر لەئۆرگانە جیاوازەکاندا خزمەتی یەکێتی و کوردستانی پێبکەن".
جێگری سەرۆکی یەکێتی لەمیانی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد:" لەم قۆناغەدا ئەرکەکانی یەکێتی لەناو پرۆسەی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکەدا مێژویی و گرنگەو پێویستە بەکلتوری سەرۆک مام جەلال و بەئەدەبیاتی دەوڵەمەندی، لەرەوتی قۆناغی داهاتودا یەکێتی و کوردایەتی پایەدارتر بکەین".
هاوکات هەڤاڵانی بۆردی پشتیوانی بەگرنگی و پەرۆشیەوە باسیان لەرێکخستنەوەی ئۆرگانەکان کردو بەگفتوگۆی هەڤاڵانەو یەکێتیانە بەشدارییان لەکۆبونەوەکەدا کرد و جێگری سەرۆکی یەکێتی-ش هیوای خواست سود لەسەرمایەی مێژوویی پڕ شانازی یەکێتی وەربگرین و وەفاداری خەبات و تێکۆشانەکان بین هەتا لەقۆناغەکانی ئایندەشدا هەر یەکێتیەکەی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی کوردایەتی بین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

