پارێزگاری كەركوك داخوازی هەزاران جوتیار جێبەجێ دەكات
کوردستان 05:57 PM - 2025-05-14
PUKMEDIA
پارێزگاری كەركوك قسە بۆ میدیاكاران دەكات
پارێزگاری كەركوك داخوازی هەزاران جوتیاری پارێزگاكەی جێبەجێ كرد و بۆ ئەمساڵ جوتیاران دەتوانن بەروبومی گەنمەكانیان بەو نرخە ساغ بكەنەوە كە دەوڵەت دیاریكردووە، دەشڵێت: "پلان دادەڕێژین لە 20 ی ئەم مانگەوە لە سایلۆكان دەست بەوەرگرتنی گەنم بكرێت".
د. رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، دوای گەڕانەوەی لە بەغدا كە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی جوتیاران، سەردانی كردبوو، داخوازی هەزاران جوتیاری جێبەجێ كرد، لە لێدوانێكیشیدا بۆ رۆژنامەنووسان و میدیاكاران رایگەیاند: "ماوەی چەند ساڵێكە جوتیارانی كەركوك، بەتایبەت جوتیارانی كورد و توركمان، بەروبومی گەنمیان بەو نرخە لێوەرناگیرێت كە حكومەتی عیراق دیاریكردووە، بۆیە ناچار بوون گەنمەكانیان بە نرخێكی كەمتر بە بازرگانان بفرۆشن، بۆیە لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لیژنەی كشتوكاڵ لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، چووینە بەغدا و لەگەڵ د. عەباس جەبر مالیكی وەزیری كشتوكاڵ، كۆبووینەوە و داوامان لێكرد لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا گەنمی هەموو جوتیارانی كەركوك بەتایبەت كورد و توركمان لە سایلۆكاندا بەو نرخە وەربگیرێت كە حكومەت دیاریكردووە".
راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا بەڵێنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كەركوكمان لە وەزیری كشتوكاڵ وەرگرت، بەمەش هەزاران جوتیار سوودمەند دەبن و بەروبوومەكانیان بەو نرخەی دەوڵەت دیاریكردووە ساغ دەكەنەوە".
پارێزگاری كەركوك راشیگەیاند: "بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ 15-5-2025، لە دیوانی پارێزگای كەركوك كۆبوونەوەی باڵا لەگەڵ لیژنەی باڵای تایبەت بەوەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای كەركوك دەكەین و پلان دادەڕێژین بۆ ئەوەی لە 20 ی ئەم مانگەوە لە سایلۆكان دەست بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی كەركوك بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

