ئەحمەد داوود ئۆگلو: سەرۆك مام جەلال بۆ هەمووان بوو
کوردستان 01:26 PM - 2025-05-18
PUKMEDIA
سەردانی ئەحمەد داوود ئۆگلو بۆ مەزاری سەرۆك مام جەلال
ئەحمەد داوود ئۆگلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و رایگەیاند: "سەرۆك مام جەلال تەنها هی سلێمانی و عیراق نییە، بەڵكو بۆ هەمووانە و ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆمی نیشان بدەم، سلێمانیش وەكو زێدی من وایە و هاتنم بۆ ئێرە شەرەفێكی گەورەیە".
ئەحمەد داوود ئۆگلو سەرۆكی پارتی ئایندە و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی كرد و لە لێدوانیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: "مەبەستی سەردانەكەم بۆ ئێرە كۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانییە، كە لەلایەن هاوڕێی خۆشەویستم قوباد تاڵەبانی بانگهێشت كراوم، كاتێك دەڵێم دۆست و برا، مەبەستم تەنها قسە نییە، بەڵكو سەركردەی گەورە مام جەلال تاڵەبانی هاوڕێی زۆر نزیكی من بوو، مام جەلال تەنها هی سلێمانی و عیراق نییە، لە رابردوودا پەیوەندییەكی زۆر نزیكمان هەبوو، لە كاتە سەختەكاندا هاوبەشی سەختییەكان بووین بۆ گەیشتن بە ئارامی و سەقامگیری".
راشیگەیاند: "ئەركی من بوو بێم و سەردانی مەزارەكەی بكەم، دوایین جار كە وەك وەزیری دەرەوە هاتم زۆر نەخۆش بوو، بەداخەوە نەمانتوانی بیبینین بۆیە تەنها سەردانی هێرۆ خانی هاوسەریمان كرد كە پێمان دەوت پورێ".
ئەحمەد داوود ئۆگلو راشیگەیاند: "خانەوادەی سەرۆك مام جەلال خێزانی منن، قوباد تاڵەبانی وەك برام وایە و كاتێك بانگهێشتی كردم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی دێڵفی لە سلێمانی تەنانەت دووجار بیرم نەكردەوە و گوتم بەڵێ".
وتیشی: "سلێمانی وەكو زێدی من وایە و بنەماڵەی تاڵەبانی بنەماڵەی ئێمەن و لێرە بوونم بۆ من خۆشی و شەرەفێكی گەورەیە و ئەرك بوو رێز لە مام جەلال بگرم".
ئۆگلو ئەوەشی راگەیاند: "فرە مەبەستم هەیە، بەشداریكردن لە كۆڕبەندەكە و رێزگرتن لە سەرۆك تاڵەبانی و هەروەها بۆ ناسینی هاوڕێ زۆر نزیكەكانم لە سلێمانی".
هەر لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، ئەحمەد داوود ئۆگلو لە تێنوسی یادەوەری سەر مەزارەكەدا نووسی: "ئەمڕۆ هاتم رێزی خۆم نیشانی هاوڕێكەم دا، وێنە جوانەكانی مام جەلال لە بیرماندا ماوە، مام جەلال هاوبەشی هەمووان بوو".
ئەمڕۆ یەك شەممە 18 ی 5 ی 2025، ئەحمەد داوود ئۆگلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتر و وەزیری پێشووی دەرەوەی توركیا و سەرۆكی پارتی ئایندە، بۆ بەشداری كردن لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی دێڵفی-سلێمانی، گەیشتە فڕۆكەخانەی كەركوك و لەلایەن د. رێبوار تەها پارێزگاری كەركوكەوە، پێشوازی لێكرا و دواتر سەردانی سلێمانی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

