كۆنگرەی میدیای عەرەبی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە بەغدا بەردەوامە
کوردستان 01:47 PM - 2025-05-23
ميدياكان
كۆنگرەی میدیای عەرەبی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە بەغدا،
كۆنگرەی میدیای عەرەبی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە بەغدا، بە بەشداری بەشێك لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان، بۆ سێهەمین رۆژ بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی گەلی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: "پێشنیارمان كردووە سەرجەم راگەیاندنەكان پێكەوە هەڵمەتێكی هۆشیاری گەورە بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا و وشكەساڵی ئەنجامبدەن و رۆژانە چەند بابەتێكی هۆشیاری ژینگەیی پەخش و بڵاو بكەنەوە".
دڵبەند مستەفا بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: "كۆنگرەی میدیای عەرەبی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە بەغدا، بە بەشداری 175 میدیاكار لەسەرتاسەری جیهان بەردەوامە و لە كۆنگرەكەدا جەخت لەسەر رۆڵی راگەیاندن لە روبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و هۆشیار كردنەوەی كۆمەڵگە و ئاگادار كردنەوەی حكومەت لەو گرفتانە كرایەوە، هاوكات باس لە چۆنێتی بەكارهێنانی ئاو كرا، چونكە مەترسی كەمبوونەوەی ئاو هەڕەشەیە لەسەر عیراق و دەبێت بە پێوەر ئاو بەكار بهێندرێت".
راشیگەیاند: "وەك میدیای كوردی پێشنیارمان كردووە، سەرجەم راگەیاندنەكان پێكەوە هەڵمەتێكی هۆشیاری گەورە بۆ روبەڕوبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا ئەنجامبدەن و هاووڵاتیان لە زیانەكانی بەفیڕۆدانی ئاو و فڕیدانی پاشماوەی پلاستیك و لێپرسراوانیش لە گرفتە ژینگەییەكان ئاگادار بكەنەوە".
بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی گەلی كوردستان راشیگەیاند: "لە كۆتایی كۆنگرەكەدا پڕۆژەیەكی هاوبەش گەڵاڵە دەكرێت و تۆڕی میدیای عیراقی لەڕێی وەزارەتی رۆشنبیری عیراق و دامودەزگا پەیوەندیدارەكانەوە، كەناڵەكانی راگەیاندن پابەند دەكات رۆژانە چەند بایەتێكی هۆشیاری ژینگەیی پەخش و بڵاوبكەنەوە".
پێشتریش كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، لە بارەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەكە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێمە وەك سێ كەناڵی كوردی كە كەناڵەكانی گەلی كوردستان، كوردسات، رووداوە بانگھێشتی كۆنگرەكە كراوین، كۆنگرەكەی ئەمساڵ تایبەتە بە گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و ئەو ئاڵنگارییانەی كە دروستیكردووە، ئەمەش تەوەرێكی جیهانییە سەبارەت بە ئاسایشی خۆراك و ئاوە كە بوونەتە پرسێكی جیهانی، لەم نێوەندەدا رۆڵ و ئەركی میدیا لە روبەڕوبوونەوەی ئەو كێشانە تاوتوێ دەكرێت".
كۆنگرەی میدیای عەرەبی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، سێ ساڵی پێشوو لە وڵاتی تونس بەڕێوە چووە، بەڵام ئەمساڵ لەسەر داواكاری تۆڕی راگەیاندنی عیراقی كۆنگرەكە بۆ خولی چوارەم هێنرایە بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

