دەزگای ئاسایش دەستگیركردنی سێ تیرۆرستی د*ا*ع*ش رادەگەیەنێت
کوردستان 08:13 PM - 2025-05-23
ئاسايش
دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، بە هەماهەنگی ئاڵۆگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی عیراق لە سنووری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور سێ تیرۆریستی داعش-یان دەستگیكرد.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "لەماوەی 6 تا 21-5-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش، لەسێ چالاكی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان سێ تیرۆریستی داعش لەدەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور دەستگیربكەن كە لەلایەن دادگاكانەوە داواكراو بوون، لە رابردوودا ئەندامی چالاكی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 4 ی تیرۆر راگیراون و روبەڕوی یاساكرانەوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

