چەندین ملیۆن دۆنم زەویی كشتوكاڵی كەركوك كێشەی موڵكدارێتیان لەسەرە
کوردستان 11:15 AM - 2025-05-25
کوردستانى نوێ
کاتى کارکردنى جوتیاران لە زەویە کشتوکاڵیەکاندا
لە كەركوك
چەندین ملیۆن دۆنم زەویی كشتوكاڵی، كێشەی موڵكدارێتیان لەسەرە و جووتیاران و
خاوەن زەوییەكانیش ترسیان لە وەرگرتنی بەروبوومەكانیان هەیە و دەڵێن: "رەنگە
حكومەت بەرهەمەكانمان لێوەرنەگرێت"، هاوکات ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
پشتیوانی لە داواکاریی جووتیارانی سنوورەکە دەکات.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگاى
کەرکوک رایدەگەیەنێت: "رێنمایی بە وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و داد و داراییش
دەدرێت، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارهكانی ئهنجومهنی باڵای شۆڕشی ههڵوهشاوهى
بەعس، تاكو كێشەی زەویی كشتوكاڵیی جووتیاران چارەسەر بكرێت".
عەبدوڵڵا
میروەیس سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: "گەورەترین
كێشەی جووتیارانی كورد و توركمانی كەركوك ئەوەیە، موڵكدارێتی زەوییەكانیان لەلایەن
عەرەبی هاوردەوە زەوتكراوە و وەرگرتنەوەی مافەكانیان پێویستی بە جێبەجێكردنی بڕیارێک و یاسایەک هەیە، یاسای 29ی ساڵی 2012، كە پێشووتر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق،
بڕیارەكانی كاروباری باکوری هەڵوەشاندەوە، بەڵام بەداخەوە تائێستا بڕیارەكە
نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئهنجومهنی
باڵای شۆڕشی ههڵوهشاوهى بەعس، كە لە مانگی یەكی رابردووەوە بە یاسای ژمارە 3ی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەڵوەشێنرایەوە و داوا دەكات ماف بۆ خاوەن ماف
بگەڕێتەوە، كە ئەویش جووتیارانی كورد و توركمانن".
راشیگەیاند:
"بۆیە پێویستە رێنمایی بۆ بڕیارى هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئهنجومهنی
باڵای شۆڕشی ههڵوهشاوهى بەعس، دەربچێت بۆ ئەوەی جووتیاران هەست بە ئاسوودەیی
بكەن و تاپۆی زەوییەكان بگەڕێتەوە سەر خاوەنە رەسەنەكانیان، ئێمەش وەكو ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك جووتیاران دڵنیادەكەینەوە كە پشتوانیان دەبین و رێگەنادەین جارێكی
دیکە ستەمیان لێبكرێت".
كەركوك، هێمن
ئەحمەد
PUKMEDIA \ کوردستانى
نوێ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

