تایخوێنەربوون لە 14 پارێزگای عیراق بڵاودەبێتەوە
عیراق 10:00 AM - 2025-05-28
Science Direct
سوڕی تووشبون بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون
وەزارەتى تەندروستیى عیراق ئاشکرایدەکات، لە شەش مانگی رابردووی ئەمساڵەوە تائێستا 95 حاڵەتی تاى خوێنبەربوون تۆمارکراوە و رایدەگەیەنێت:" 13 کەس لەو ژمارەیە گیانیان لەدەستداوە و بەرزترین رێژەی تووشبونیش لە پارێزگاى زیقارە کە 29 حاڵەتەو و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە".
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتى تەندروستیى عیراق رایدەگەیەنێت:" زۆرترین گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشی تایخوێنبەربوونەوە لە پارێزگاى کەرکوک بووە، کە لە پێنج تووشبوو چوار کەسیان گیانیان لەدەستدا".
"لە بەغدا 13 کەس تووشبوون و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، لە واستیش 11 کەس تووشبوون و کەسێک گیانیلەدەستداوە و لە موسەنناش 7 کەس تووشبوون و 2 کەسیان گیانیان لە دەستداوە، لە پارێزگای دیالەش 5 کەس تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە، لە پارێزگای دهۆکیش 2 کەس تووشی نەخۆشییەکەبوون و یەک کەسیان گیانیلەدەستداوە"، وتەبێژی تەندروستی عیراق وادەڵێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە پارێزگای نەینەوا 6 کەس، لە میسان 6 کەس، لە بەسڕە 5 کەس و لە دیوانییە 2 کەس و هەر یەک لە پارێزگاکانی بابل، ئەنبار، هەولێر و کەربەلا یەکی یەک کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەڵام لەو پارێزگایانەدا هیچ تووشبوویەک گیانی لەدەست نەداوە.
وەزارەتى تەندروستیى عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوانەى تووشبوون ئاژەڵدار و گۆشتفرۆش بوون، بە پێویستى دەزانێت کەرەستەى خۆپارێزى بەکاربهێنرێت و هۆشداریى دەدات، کە مێرووى جۆرى گەنە، هۆکارى تووشبوونە بە نەخۆشییەکە.
وەزارەتى تەندروستیى عیراق دەشڵێت:" پێداویستییەکانى دیاریکردنى نەخۆشییەکە لە سەرجەم دامودەزگا تەندروستییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان دابینکراون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە، هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە کە گۆشت لەو شوێنانە بکڕێن، کە دڵنییان لەسەرچاوەکەى و گۆشتەکە لە پلەیەکى گەرمیى نزمدا دایبنێن و دواتر لە پلەیەکى گەرمیى بەرزدا بیکوڵێنن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

