توشبوویەکی دیکە بەتایخوێنبەربوون لەهەرێم دەستنیشانکرا
کوردستان 09:21 PM - 2025-05-30
ئاژانسەکان
رانیە
ئەمڕۆ
30ى5ى2025 وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند: "حاڵەتێکى
دیکەى نەخۆشى تایخوێنبەربوون لە دەڤەرى رانیە تۆمارکرا".
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى تەندروستی رایگەیاند: "پیاوێکی
دانیشتووی ناحیەی بۆسکین، لە قەزای رانیە لە دەڤەری راپەرین، تەمەنى ( 29 ) ساڵ، کە پیشەی ئاژەڵدارە و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون
و بوونی نیشانەکانی، چەندین رێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر،
لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا
باری تەندروستی جێگیرە".
وەزارەتى تەندروستى لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە
هاوڵاتیان دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی
و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەرئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری
ئاگاداربکەنەوە و ئاماژە بەئەوەشدراوە: "هاوڵاتیانی
بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی
ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن".
لەماوەى دوو مانگى رابردوو هەتا ئێستا تەنها
چوار حاڵەت بە نەخۆشى تایخوێنبەربوون لە هەرێمى کوردستان دەستنیشانکراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

