شەش کرێکار لە هەولێر کەوتنەژێر خۆڵی پرۆژەیەک و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
کوردستان 12:01 PM - 2025-06-02
PUKMEDIA
قەڵای هەولێر
شەش کریکار لە کاتی کارکردن لەپرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر، کەوتنە ژێر خۆڵەوە و یەکێکیان گیانی لە دەستدا، بریندارەکانی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كرێكار لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز كهوتنەتە ژێر خۆڵه‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌رهێنران، به‌ڵام یه‌كێكیان به سه‌ختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 2ی6ی2025 شەش كرێكار كه‌وتنه ژێر خۆڵ، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان ده‌رهێنران و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و ئەوانی دیکە سەلامەتن.
بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکان عەرەبن و لەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
هاوخه‌می وته‌بێژی یه‌كێتی بۆ رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێربه‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگه‌یاند:"هاوخه‌می خۆمان بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و كرێكاره ده‌رده‌بڕین و له‌خوای گه‌وره داواكارین سه‌برو ئارامی به‌خانه‌واده‌و كه‌سوكاری ببه‌خشێت، هاوكات هیوای باشتربوونی باری ته‌ندروستی بۆ كرێكاره‌كانی تر ده‌خوازین، جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له تیمه فریاگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانیش بكه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌هانای كرێكاره‌كانه‌وه چوون و كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجامدان له‌پێناو رزگاركردنیان".
راشیگه‌یاند:" هاوكات داواكارین له كۆمپانیاكانی جێبه‌جێكاری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی كرێكاران و ئه‌ندازیارانی پرۆژه‌كان".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی6ی2025 له كاتێكدا چه‌ند كرێكارێك له پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرای ئاوی هه‌ولێر كاریان ده‌كرد كه ژماره‌یان (7) حه‌وت كرێكار بووه، به‌هۆی داڕمانی به‌شێك له‌چاڵی بۆڕییه‌كان كه‌وتنه ژێر خۆڵه‌وه به‌داخه‌وه یه‌كێك له‌كرێكاره‌كان به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

