یهكێتی لهسهر ئاستی باڵا ههوڵی چارهسهری كێشهی مووچه دهدات
کوردستان 11:01 AM - 2025-06-11
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم-دایە و ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت:" سەرۆک بافڵ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە سەردانی بەغدا دەکات".
سەرۆک بافڵ: لە هەوڵداین کێشەی مووچە چارەسەر بکەین
بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی دامەزراندنی یەکێتی-دا، بە ئامادەبوونی
دەیان هەزار کەس لە یاریگای یانەی سلێمانی رایگەیاند: "لە هەوڵداین کێشەی مووچە
چارەسەر بکەین، پێویستیش بکات دەچمە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
راشیگەیاند:
"ئێمە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغدا بە کلیلی چارەسەر دەزانین
و بە بەغدا دەڵێین ئێوە دوژمنمان نین و گوێ لە چەند سەرکردەیەک مەگرن، چونکە نابێت
گەلەکەمان باجی وتەی چەند سەرکردەیەک بدات".
یەکێتی چارەسەکردنی مووچە بەئەرکی خۆی دەزانیت
سەباح شێخ حەبیب
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بەوێبسایتیی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە لەنێوان هەولێر و
بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان کۆببێتەوە".
" هەمیشە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێشخەر بووە
لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بۆ کێشەی مووچەش یەکێتی بە ئەرکی
خۆی دەزانێت لەڕێی گفتووگۆ و دیالۆکەوە چارەسەری ئەو کێشەیە بکات، هاوکات ئێمەش
وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ ئەوەی پەرلەمان لەپشوودایە، بەڵام داوامان کردووە
کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ رێگریکردن لەبڕینی قوتی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام بدرێت"، سەباح شێخ حەبیب وایوت.
مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت
هاوشێوەی
فراکسیۆنی یەکێتی، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکەش داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان
کردووە کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام
بدرێت، داواشیان لەلایەنە عیراقییەکانی کردووە هەڵوێستیان هەبێت.
سەباح شێخ حەبیب راشیگەیاند:" بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی راگرتنی
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، نایاسایی و نادەستوورییە، هاوکات بڕیاری دادگای فیدراڵی
هەیە، کە پێویستە مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، بۆیە گرنگە حکومەتی
عیراق، رێز لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و یاسا و دەستوور بگرێت و کار بەو بڕیارە
نەکات".
"هاوشێوەی
فراکسیۆنی یەکێتی، فراکسیۆنە کوردستانییەکانی دیکەش داوایان لەسەرۆکایەتی پەرلەمان
کردووە کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام بدرێت، لەگەڵ
ئەوەشدا وەک فراکسیۆنی یەکێتی داوامان لە لایەنە عیراقییەکان کردووە هەڵوێستیان
هەبێت لەسەر راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم" ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وایوت.
راگرتنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی
لێکەوتووەتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داوا لەعیراق کراوە پرسی مووچە لەنێوان هەولێر
و بەغدا بە گفتووگۆ چارەسەربکرێت، هەروەها لایەنە کوردستانییەکان و بەشێکیش لە
لایەنە عیراقییەکان لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و پێیان وایە ئەگەر ئەم بارودۆخە
درێژە بکێشێت چارەسەری ئەستەمتر دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

