ئاسایش روونكردنهوه لهبارهی تهقینهوهكهی بناری چیای سورێن دهدات
کوردستان 04:02 PM - 2025-06-15
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
سەعات 2:10 دەقیقەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 15ی6ی2025 لەنزیک گوندی(هۆمەرقەوم
)، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە،
دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە بەمەبەستی
کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هەر ئەمڕۆ ،سەعات 2:35 دەقیقەی نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری
( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی ( مین )تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی
گیانی نەبووە،
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری
شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی
ڕووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی
باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی
ئاگرەکە و تەقینەوەی( مین ) هەستیان بە دەنگی تەقینەوە کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

