حاڵەتێکی تووشبوون بە تایخوێنبەربوون لەسلێمانی دەستنیشانکرا
کوردستان 08:38 PM - 2025-06-16
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی
حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە پیاوێکی دانشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرایە و تەمەنی ( 41 ) ساڵانە.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند:" حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، کە پیاوێکی دانشتووی شاری سلێمانی/ چوارچرایە و تەمەنی ( 41 ) ساڵانە، لەڕێگای بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبووەوە، توشبووە دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تایخوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".
"داوا لە هاووڵاتیان دەکەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە:"تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تایخوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی دوو مانگی رابردوو، دەرەنجام تەنها شەش حالەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە، کە بەداخەوە حاڵەتێکیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

